ڕێبه‌رانی ڕكابه‌ری لوبنان ڕۆژی هه‌ینی به‌شـداریـیان له مه‌راسـیمی ناشتنی ژه‌نه‌ڕاڵ فڕانسـوا ئه‌لحاجدا كردووه كه له ئاكامی ماشـێن ته‌قاندنه‌وه‌یه‌كدا دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر
له ده‌وروبه‌ی به‌یرووت كوژرا.
پاسه‌وانانی شه‌ره‌ف یاوه‌ری ته‌رمه‌كه‌ی ژه‌نه‌ڕاڵ بوون كه به ئاڵای لوبنان داپـۆشـرابوو له ڕێـدا به‌ره‌و كڵێسـای مارۆنی له به‌یرووت.
هه‌ر ڕۆژی هه‌ینی له لوبنان وه‌ك پـرسـه‌ی گشـتی خوێندنگه و بانكه‌كان و ئۆفیسـه‌كانی حكومه‌ت داخرابوون.
له وته‌یه‌كدا له میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسیمه‌كه سه‌رۆكی ستوونه له‌شـكریـیه‌كانی لوبنان ژه‌نه‌ڕاڵ شه‌وقی ئه‌لمیسری به‌ڵێنی دا به‌وه‌ی له‌شـكر" پـشوو نه‌دات تاكو بكوژانی ژه‌نه‌ڕاڵ فڕانسـوا ده‌ستگیر نه‌كه‌ن." هه‌روه‌ها داوای له حكومه‌ت و ئۆپـۆزیسـیۆن كرد كۆتایی به‌و به‌ربه‌سته سـیاسـیـیه‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵـبژاردنێـكی سه‌رۆكێـكی نوێ بۆ وڵاته‌كه‌یان بهێنن.
شـایانی باسه پـێشـتر پارته سـیاسـیـیه ڕكابه‌ره‌كانی لوبنان ڕێـكـكه‌وتن له‌سه‌ر ده‌سـتنیـشـانكردنی سه‌رۆكی له‌شـكر ژه‌نه‌ڕاڵ میشـێـل سوله‌یمان بۆ پـۆستی سه‌رۆكایه‌تی. به‌ڵام به‌هۆی به‌رداومبوونی سه‌وداكردن له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌كانی تر سه‌رۆكی په‌رله‌مان نه‌بیهـ به‌ڕی ناچار بوو هه‌ڵـبژاردنه‌كه دوابخات. ئێستا وا دانراوه له دووشه‌ممه‌ی ڕێـكـكه‌وتی 17 ی مانگی دوانزه ده‌نگدانه‌كه له ناو په‌رله‌مانی لوبـناندا ئه‌نجام بدرێت.