باڵـیۆزی ئه‌مریكا له پاكسـتان ئان پاترسن ڕایگه‌یاند وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا خوازیاره هه‌ڵـبژاردنێـكی" ئازاد و ڕه‌وایانه و باوه‌ڕپـێـكراو" له پاكسـتان به‌ڕێوه‌بچێت. سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی هه‌ڵـبژاردنه‌كه‌ش باڵـیۆز پاترسن گوتی هه‌ڵوێسـتی ئه‌مریكا به ته‌واوی بێ لایه‌نه‌یه.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پـێشـوازی له به‌ڵێنه‌كانی سه‌رۆك موشـه‌ڕه‌ف كرد بۆ هه‌ڵـگرتنی باری نائاسایی وڵات له شـانزه‌ی مانگی دوانزه‌دا، هه‌رچه‌ندێـكه گوتی پـێویسته كاری زیاتر بكرێت بۆ ڕێـپـێـدان به ئه‌نجامدانی هه‌ڵـبژاردنێـكی ئازاد. پاترسن ده‌ڵێت" سه‌باره‌ت به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵـبژاردنێـكی جێی متمانه بێت پـێویسـته ئه‌ندامانی پارتیـیه سـیاسـیـیه‌كان و كۆمه‌ڵـگای مه‌ده‌نی ئازادبكرێن." هه‌روه‌ها نیگه‌رانی ئه‌مریكای ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به به‌رده‌وامی به‌ندكردنی ڕێبه‌رانی سـیاسی و چالاكخوازان و دادپـرسـانی پاكسـتان. كه ئه‌وانه‌ش ئیعتزاز ئیحسـانی سه‌رۆكی ڕێـكخراوی دادگای باڵای یه‌كێتی پارێزه‌ران ده‌گرێته‌وه كه" ئنسـتتیوتێـكی كۆمه‌ڵـگای مه‌ده‌نیـیه و گرنگه بۆ هێنانه دی دیموكراسی."
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری كۆمكاری ئیسلامی پاكسـتانی سه‌ر به سه‌رۆك وه‌زیرانی پـێشـوو، نه‌واز شه‌ریف، پاترسن داوای له" كاندیده‌كان و خه‌ڵـكی كرد به‌شـداریـیه‌كی ته‌واو" له هه‌ڵـبژاردنه‌كانی پاكسـتان بكه‌ن كه بڕیاره له هه‌شتی مانگی یه‌كی سـاڵی 2008 به‌ڕێوه‌بچێت.
باڵیۆز پاترسن داوای له ده‌سه‌ڵاتدارانی پاكستان كرد به په‌له به‌ربه‌سـته‌كانی ماوه‌ته‌وه به‌سه‌ر" ده‌زگاكانی میدیا" هه‌ڵبگیرێت و ڕێ به ئیزگه‌كان و بـێـژه‌ران بدرێت ده‌ست به پـرۆگرامه‌كانیان بكه‌نه‌وه. خاتوو پاترسن ده‌ڵێت" پـێویسته میدیا ئازادبێت بۆ ڕاپـۆرتكردنی بۆنه و ڕووداوه‌كان و ڕاوبـۆچوونه‌كانیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵـكی ئاڵوگۆڕ بكه‌ن." له وته‌یه‌كیدا بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌وانانی باشوری ئاسیا خاتوو پاترسن گوتی ڕۆژنامه‌وانان مافیان هه‌یه بۆ نووسـینی ڕاپـۆرت و تێـبینی‌دان بێ ده‌ســتێوه‌ردانی حكومه‌ت. هه‌رچه‌ندێـكه ئه‌و مافه هاوشـان ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌رپـرسـیارێتی بۆ پاراستنی" پـێوانه باڵاكانی شـاره‌زایی و ڕاستگۆیی."
ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه شـان مه‌كـكۆرمه‌ك گوتی له‌م ماوه‌یه‌ی ماوه‌ته‌وه بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵـبژاردنه‌كان گرنگه " ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت به‌شـداریـیه‌كی ئاشـتیـیانه له پـرۆسه سـیاسـیـیه‌كانی پاكسـتان بكه‌ن بتوانن ئه‌و كاره ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌وه‌ش به‌وه‌ی ڕێـیان پـێبدرێت هه‌ڵـمه‌ته‌كانی هه‌ڵـبژاردنیان له میدیایه‌كی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ به‌ڕێوه‌به‌رن، له میدیایه‌كی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ كه بتوانێت كار بكات و مه‌رجیش داڕێژرێت بۆ چاودێرانی هه‌ڵـبژاردن كه بتوانن به ئازادی له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌كه بـجوڵێنه‌وه بۆ چاودێریـكردنی هه‌ڵـبژاردن و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه ئێمه چاوه‌ڕوانی ده‌كه‌ین له هه‌ر هه‌ڵـبژاردنێـكی سه‌رانسـه‌ری جیهاندا جێـبگرێت."