كاربه‌ده‌سته باڵاكانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق به توندی ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی ماشـێنه بۆمبڕێژراوه‌كانی دوێنێ چوارشه‌ممه‌یان كرد له شـاری عه‌ماره‌ی به زۆرینه شیعه‌كان له
باشور كه 40 كوژراو و زیا له 125 برینداری لێـكه‌وته‌وه.
له ڕاگه‌یاندنێـكی هاوبه‌ش ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه باڵـیۆز ڕایان كرۆكه‌ر و كۆمانداری هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ژه‌نه‌ڕاڵ ده‌یڤد پاتریۆس، هه‌روه‌ها به‌ڵێنیان دا به كاركردن له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ لـێـپـرسـراوه عێراقیـیه‌كان بۆ ڕاپـێـچكردنی ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه بۆ عه‌داله‌ت.
تا ئێسـتا هیچ كه‌سـێـك به‌رپـرسـیارێتی به‌رامبه‌ر به‌و سێ ته‌قینه‌وه‌یه ئاشـكرا نه‌كردووه كه گه‌راج و بازاڕ و بنكه‌كانی پـۆلیسی كردبووه ئامانج. زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی كوژراویشن له‌و ڕێـبوارانه بوون كه له جێـگه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی یه‌كه‌مدا ئاماده‌بوون.
ناوچه‌كانی باشوری عێراقی به زۆرینه شیعه‌ن ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره‌یان تیا ڕوونه‌داوه. هه‌رچه‌ندێـكه شه‌ڕ و پـێـكدادان له نێوان لایه‌نه ڕكابه‌ره‌كانی شیعه‌كان له‌و هه‌رێمه چڕتر بۆته‌وه له‌و كاته‌وه‌ی له‌شـكری به‌ریتانیا به‌رپـرسـیارێـتیـیه‌كانی ئاسایشـیان ته‌سلیم به لـێـپـرسـراوه عێراقیـیه‌كان كردووه.