پـۆلیسی عێراق ده‌ڵێت سێ ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێـژكراو له شـاری عه‌ماره‌ی زۆرینه شیعه له باشوری عێراق ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئه‌نجامدا به لایه‌نی كه‌م 40 كه‌س كوژراون و نزیكه‌ی 125 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
پـۆلیس ده‌ڵێت ڕۆژی چوارشه‌ممه ئۆتۆمبیله‌كان به چه‌ند خوله‌كێـك به دوای یه‌كتریدا له گه‌راجێـكی ئۆتۆمبیل و بازاڕێـك و نزیك بنكه‌یه‌كی پـۆلیسدا ته‌قیونه‌ته‌وه. زۆربه‌ی كوژراوه‌كان له‌و كه‌سـانه بوون كه بۆ بینینی شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی یه‌كه‌مدا خڕبووبوونه‌وه.
شـایانی باسه ناوچه شیعه نشینه‌كانی باشوری عێراق تا ڕاده‌یه‌كی زۆر دوور بووه له هێرشی گه‌وره. به‌ڵام شه‌ڕ و ناكۆكی له نێوان گروپه ڕكابه‌ره‌كانی شیعه له ناوچه‌كه‌دا توندتر بووه له‌و ده‌مه‌ی له‌شـكری به‌ریتانی به‌رپـرسـیارێتی ئاسایشی پارێزگاكانی باشوری داوه‌ته‌وه ده‌ست ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق.
له لایه‌كی دیكه‌وه له‌شـكری ئه‌مریكا ده‌ڵێت له میانه‌ی كرده له‌شـكریـیه‌كانی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له ناوه‌ڕاستی عێراق 14 تێرۆریست كوژراون و 12 گومانبار ده‌ستگیركراون.
له هه‌واڵێـكی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به عێراق و له بولـگاریا حكومه‌تی ئه‌و وڵاته ڕایگه‌یاند كه‌وا پـێشـنیاركردووه ماوه‌ی مانه‌وه‌ی 120 سه‌ربازه شه‌ڕنه‌كه‌ره‌كه‌ی له عێراق هه‌تا 2009 درێژ بكرێته‌وه. ئه‌م هه‌نگاوه‌ش پـێویستی به ڕه‌زامه‌ندی په‌رله‌مانی بولگاریا هه‌یه و ده‌كه‌وێته قۆناغی جێبه‌جێـكردن پاش په‌سه‌ندكردنی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی نێونه‌ته‌وه‌یی له عێراق له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه.
شـایانی باسه هێزه‌كانی بولگاریا له ژێر فه‌رمانده‌ی ئه‌مریكا پاسه‌وانی كه‌مپـی ئه‌شه‌رفی په‌نابه‌ران له باكوری به‌غدا ده‌كه‌ن.