ئه‌ڵمانیا ئێرانیـیه‌ك و لوبنانیـیه‌كی ئازادكرد كه زیندان كرابوون له‌سه‌ر تاوانی
تێرۆركردنی چوار ڕێبه‌ری ئۆپـۆزیسـیۆنی كورد له ڕێستورانتـێـكی به‌رلین له سـاڵی 1992دا.
ڕۆژی دووشه‌ممه ئه‌ڵمانیا پـشـتڕاستی كرده‌وه كه‌وا كازم دارابی و عه‌باس ڕه‌حیل هه‌ردووكیان به فڕۆكه ئه‌ڵمانیایان به‌جێـهێشـتووه.
ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا و ئیسرائیل ناڕه‌زایـیه‌كی توندیان به‌رامبه‌ر به ئازادكردنی ئه‌و بكوژانه ده‌ربڕی.
كاربه‌ده‌ستانی دادی ئه‌ڵمانیا ئه‌و دووانه‌یان به‌پـێی قانونێـك ئازادكرد كه ڕێـگه ده‌دات بـیانیـیان دوای 15 سـاڵ زیندانی ئازادبكرێن. ئه‌وان له سـاڵی 1997 حوكم دران، وه تا ئه‌و ده‌مه 5 سـاڵ بوو ده‌ستگیركرابوون.
كازم دارابی و عه‌باس ڕحه‌یل حوكم دران به تاوانی كوشتنی دكتۆر سـادق شه‌ره‌فكه‌ندی و 3 كوردی تر له ڕێستورانتێـكی به‌رلین له سـاڵی 1992 . داواكاری گشتی ئه‌ڵمانیا ڕێبه‌ری باڵای ئێران ئایه‌توڵـڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی و سه‌رۆكی ئه‌و ده‌مه‌ی ئێران هاشـیمی ڕه‌فسـه‌نجانی تاوانباركرد به‌وه‌ی فه‌رمانی ئه‌و كوشـتنكاریـیه‌یان داوه. ئه‌وه‌ش بووه مایه‌ی توڕه‌بوونی ئێران و بۆ ماوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندیـیه دیبلۆماسـیـیه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌ڵمانیادا ڕاگیرا.