دكتۆر عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌لمه‌شـهه‌دانی، سه‌رۆكی ڕێـكخراوی حه‌موڕابی بۆ چاودێریكردنی
مافه‌كانی مرۆڤ و دیموكراسی له عێراق له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح ده‌ڵێت پاش چوار سـاڵ له ڕوخاندنی ڕژێمی سه‌دام حسـێن هێشتا پـێشـێـلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ له عێراق به‌رده‌وامه و ده‌ڵێت له سـاڵی ڕابردوودا پـێشـێـلكاریـیه‌كی زۆری مافه‌كانی مرۆڤ له عێراقدا به‌دی ده‌كرا له‌وانه كوشـتن له‌سه‌ر ناسـنامه، كوشتنی زاناكان، كۆچـپـێـكردنی زۆره‌ملێی له‌سه‌ر ئاینزا، وه‌ك زانراوه به ملیۆنان خه‌ڵـك ئاواره‌ی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و ناوخۆی وڵاته‌كه‌ش بوون. بێـبه‌شـكردنی منداڵانیش له خوێندن و له به‌سه‌ربـردنی ته‌مه‌نی منداڵی.
به‌ڵێن سـاڵح ڕاپـۆرتێـكی له‌سه‌ر ڕۆشـنایی قسه‌كانی دكتۆر عه‌بدولڕه‌حمان ئاماده‌كردووه و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 5 خوله‌كه.