ڕۆژی یه‌كشه‌ممه په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردسـتان به ئاماده‌بوونی لیژنه‌ی حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌غدا بۆ جێبه‌جێـكردنی به‌ندی 140 ده‌ستوری عێراق كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی
به‌ست.
جێـگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی لیژنه‌ی جێبه‌جێـكردنی به‌ندی 140 له په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردسـتان دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكی به توندی ڕه‌خنه‌ی له حكومه‌تی عێراق گرت و گوتی هه‌وڵ ده‌ده‌ن كاره نایاسایی‌یه‌كانی ڕژێمی به‌عس به‌سه‌رماندا بچه‌سپـێنن.
له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان جانی دیلان وتووێـژێـكی له‌گه‌ڵ جووست هێـڵته‌رمان، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له گروپی ته‌نگه‌ژه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی سـازكردووه و پاشـان وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی وه‌رگێڕاوی وتووێـژكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه.