ئاژانسی میدیای ئێران ده‌ڵێت خوێندكارانی خۆپـیشـاندانیان له زانكۆی تاران سـازكردبوو، زیانیان به ده‌روازه‌ی سه‌ره‌كی زانكۆكه گه‌یاندووه.
ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی ئێرانا ده‌ڵێت خۆپـیشـانده‌ران ده‌ڵێت ڕۆژی یه‌كشه‌ممه دروشـمیان له دژی سه‌رۆك مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد هه‌ڵـگرتوو و داوای ئازادكردنی 3 له هاوڕێـكانیان ده‌كرد.
ڕووداوه‌كه پاش ڕۆژێـك هات له‌وه‌ی كارمه‌ندانی ده‌زگای زانیاری وڵاته‌كه ژماره‌یه‌ك خوێندكاریان ده‌ستگیركرد له زانكۆی تاران به تۆمه‌تی نه‌خشه‌دانان بۆ سـازكردنی خۆپـیشـاندانی ناقانونی.
ئاژانسه‌كه له‌سه‌ر زاری وه‌زاره‌تی زانیاری ئێران بڵاویـكرده‌وه كه ئه‌وانه‌ی ڕۆژی شه‌ممه له زانكۆ ده‌ستگیركراون پـێـناسـنامه‌ی سـاخته‌ی خوێـندكارانیان به‌كارهێنابوو. وه‌زاره‌ته‌كه ده‌شڵێت كۆمه‌ڵه‌كانی دژ به حكومه‌ت ئه‌و گومان لێـكراوانه‌یان هاندابوو بـێـنه تاران بۆ خولقاندنی ئه‌و گێره‌شـێوێـنیـیه.
وه‌زاره‌تی زانیاری ئێران ده‌ڵێت كارمه‌ندانیان ژماره‌یه‌ك كه‌ره‌سته‌یان به‌ده‌ست گومان لێـكراوانه‌وه گرتووه.
خوێندكارانی زانكۆی ئێران له‌م دوایـیه‌دا ژماره‌یه‌ك خۆپـیشـاندانیان له دژ سه‌رۆك ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سـازكردووه كه به هێرشـكردنه سه‌ر جوداخوازان له زانكۆ تاوانباری ده‌كه‌ن.