ڕۆژی یه‌كشه‌ممه په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردسـتان به ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی جێبه‌جێـكردنی به‌ندی 140 ی ده‌ستوری عێراق كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی به‌ست.
په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا عومه‌ر فه‌رهادی ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و تیایدا ده‌ڵێت جێـگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردسـتان و سه‌رۆكی لیژنه‌ی
جێبه‌جێـكردنی به‌ندی 140 له په‌رله‌مانی كوردسـتان كه‌مال كه‌ركوكی له وتاره‌كه‌یدا ڕه‌خنه‌ی له به‌رپـرسـانی عێراق گرت كه ده‌یانه‌وێت كۆسپ و ته‌گه‌ره بخه‌نه به‌رده‌م جێبه‌جێـكردنی ڕیفراندۆم له شـاری كه‌ركوك و گوتی" هه‌رچه‌نده مرۆڤ له‌م سه‌رده‌مه‌دا له كرده‌وه‌ی به‌رپـرسـانی عێراقی فیدراڵ شه‌رم له خۆی ده‌كات. له حه‌قیقه‌ت شه‌رم له خۆمان ده‌كه‌ین كه ئه‌مڕۆ ئیداره‌یه‌ك هه‌بێت به ناوی عێراقی تازه، عێراقی دیموكرات، عێراقی فیدراڵی، عێراقی داد و یه‌كسـانی و موسـڵمان، به‌ڵام هه‌وڵ بدات كاره‌كانی نایاسـایی ڕژێمی گۆڕ به گۆڕی به‌عس بچهسـپـێنـنه سه‌رمان. هه‌وڵ بده‌ن مافی میلـلهتێـك كه به مێژوو و به جوگرافیا ئاشـكرایه و هیچ گومانی له‌سه‌ر نیـیه مادده‌یه‌كی بۆ داده‌نێن و بێن ڕیفراندۆمی له‌سه‌ر بكه‌ین كه ئایا ئیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئێره بێت یان له‌وێ بێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه میلـله‌تی ئێمه ئه‌وه‌ی قبوڵ كردووه و قبوڵ كراوه خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه به ئازادی به دیموكراتی خۆیان بڕیار بده‌ن له‌گه‌ڵ چ لایه‌ك بن، به‌ڵام ئه‌و ههلهشـمان پـێ نه‌درێت. زۆر زۆر جێـگای سه‌رسوڕمانه ئه‌مڕۆ له ناو ئه‌و عێراقه‌ی كه ده‌ژین هه‌وڵ بدرێت و به‌ڵێنمان پـێ بدرێت له ناو ئه‌م په‌رله‌مانه كه ئه‌و مادده‌ی 140 به گشـت بڕگه‌كانی وه‌كو خۆی جێبه‌جێ ده‌بێت، نامه بنووسرێت، به‌ڵێن بدرێت، سوێند بخورێت چ له په‌رله‌مانی عێراق و چ له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، به‌ڵام دوایی هه‌وڵ بده‌ن فێـڵمان لێ بكه‌ن."
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 5 خوله‌كه.