وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ڕۆبه‌رت گه‌یتس ده‌ڵێت وێڕای ڕاپـۆرتی نوێی زانیاریـیه‌كانی سـیخوڕی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كه ده‌ڵێت تاران له سـاڵی 2003 دا پـرۆگرامی
چه‌كی ناوه‌كی ڕاگرت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا ئێران هێشتا هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
له وته‌كه‌یدا له كۆنفرانسی ئاسایشی له به‌حرێن ڕۆبه‌رت گه‌یتس گوتی پـێویسته وڵاتانی كه‌نداوی فارسی پـێـكه‌وه كار بكه‌ن و داوا بكه‌ن ئێران هه‌موو كاره نهێنیـیه‌كانی خۆی له‌مه‌ڕ چالاكیـیه‌كانی ناوه‌كی ڕابردووی ئاشـكرا بكات و هه‌روه‌ها به ڕوون و ئاشـكرا به‌ڵێنیش بدات چه‌كی ناوه‌كی له داهاتوودا به‌رهه‌م ناهێنێت.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه ڕۆژی هه‌ینی كۆنده‌لیزا ڕایسی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گوتی واشـنتن و زلهێزانی دیكه‌ی جیهان له‌سه‌ر درێژه‌دان به فشـارخسـتنه سه‌ر تاران به‌هۆی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی پـیتاندنی یۆرانیۆم به‌رده‌وام ده‌بن- پـرۆسه‌ی پـیتاندنی یۆرانیۆم ده‌شێت له به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ناوه‌كیدا به‌كاربهێنرێت.
دوای وتووێـژكردنی له‌گه‌ڵ هاوتاكانی ئه‌ندامی ناتۆ كۆنده‌لیزا ڕایس به په‌یامنێرانی گوت ئه‌گه‌ر ئێران پابه‌ندبوونی له‌مه‌ڕ درێژه‌دان به پـیتاندنی یۆرانیۆم ڕه‌تبكاته‌وه ئه‌وا ئه‌ندامانی ناتۆ هه‌وڵی سـه‌پاندنی سـزای دیكه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر تاران ده‌ده‌ن.