بۆ حه‌وته‌مین جاره هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی لوبنان دواخراوه، هاوكاتی ئه‌وه‌ی یاسادانه‌رانی لوبنانی نه‌گیشـتوونه‌ته هیچ ئه‌نجامێـك سه‌باره‌ت به شـێوازی حكومه‌تی
ئاینده‌ی وڵاته‌كه و هه‌روه‌هاش له‌سه‌ر چۆنێتی ده‌ستكاریكردنی ده‌ستوری وڵاته‌كه.
ده‌مڕاستێـكی نه‌بیهـ به‌ڕی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی لوبنان گوتویه‌تی ئه‌و دانیشتنه‌ی په‌رله‌مان كه بڕیار بوو ئه‌مڕۆ هه‌ینی بكرێت دواخراوه بۆ یازده‌ی دوازده تا ماوه‌یه‌كی زیاتر به‌ده‌ست ڕكابه‌ره سـیاسـیـیه‌كانه‌وه بێت بۆ گه‌یشتن به ڕێـكـكه‌وتنێـك.
بێرنارد كۆشـنه‌ر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا كه وڵاته‌كه‌ی له پـێـشه‌نگی هه‌وڵه نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌كاندا بووه بۆ شـكاندنی ئه‌و بنبه‌سـته سـیاسـیـیه‌ی لوبنان ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ وریایـیدا گه‌شـبینه به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی له هه‌فته‌ی داهاتوودا سه‌رۆكی نوێی لوبنان هه‌لبژێردرێت.
ڕۆژی هه‌ینی و به‌ره له‌وه‌ی به‌یرووت به‌جێبهێڵێت بێرنارد كۆشـنه‌ر به په‌یامنێرانی گوتووه خۆشـحاڵه به‌وه‌ی ئه‌ركی خۆی بۆ كۆمه‌كردنی گه‌لی لوبنان جێبه‌جێـكردووه تا سه‌رۆكی نوێی وڵاته‌كه‌یان هه‌ڵبژێرن.