گه‌وره نێردراوی ناوه‌كی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ كۆریای باكور ده‌ڵێت مه‌سه‌له‌ی چه‌ك داماڵینی پـیۆنگ‌یانگ له به‌رنامه‌ی ناوه‌كی وه‌ك چۆن بڕیاری لێـدراوه
هه‌ر وه‌ك خۆیه‌تی.
كرستۆفه‌ر هێـڵ ڕۆژی هه‌ینی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی له تۆكیۆ دا. له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌ڕێز هێـڵ سه‌ردانی كۆریای باكوری كردبوو و نامه‌یه‌كی سه‌رۆك بوشی گه‌یانده ده‌ست كیم جۆنگ ئێـڵ سه‌رۆكی كۆریای باكور.
له‌و نامه‌یه‌دا سه‌رۆك بوش داوای له كۆریای باكور كردووه وابه‌سته‌ی په‌یمانه‌كه‌ی خۆی بێت و هه‌موو جموجۆڵه ناوه‌كیـیه‌كانی ئاشـكرا بكات تا كۆتایی ئه‌مسـاڵ، وه له‌به‌رامبه‌ردا كۆمه‌كی ئابوری و یارمه‌تی تریشی پـێـبدرێت.
كرسـتۆفه‌ر هێـڵ له تۆكیۆ به په‌یامنێرانی گوتووه هێشـتاش دانوسـتاندن هه‌ن بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی ئاشـكراكردنه‌كانی كۆریای باكور ته‌واون و درووستیشن، وه گوتوشیـیه‌تی له‌و بڕوایه دایه تا كۆتایی ئه‌مسـاڵ كۆریای باكور بتوانێت ئه‌و كاره بكات.