هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن غه‌فور خه‌ڵكی شـاری كه‌ركوكه و له‌وێ له دایـكبووه و زۆربه‌ی
ژیانی خۆی له كوردستان له شـاری هه‌ولێر بردۆته‌سه‌ر، نزیكه‌ی 16 سـاڵه له سـتۆكهۆڵمی پایته‌ختی سوید ده‌ژی و كاری هونه‌ری ده‌كات.
حه‌سه‌ن غه‌فور هه‌تا ئێسـتا ئه‌لبومێـكی گۆرانی ده‌ركردووه و ئه‌لبومێـكی دیكه‌شی به‌ڕێوه‌یه كه له 11 گۆرانی پـێـكهاتووه.
گۆرانیـبێـژ حه‌سه‌ن غه‌فور هه‌روه‌ها میوزیك ژه‌نیشه و به شـێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی میوزیكی خوێندووه و ئێسـتا خاوه‌نی سـتدیۆی خۆیه‌تی و كاری تیادا ده‌كات.
بۆ زانینی زیاتر سه‌باره‌ت به به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌م هونه‌رمه‌ده هاوكارانمان له به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا گفتوگۆیه‌كیان له‌گه‌ڵدا سـازكردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 20 خوله‌كه.