حكومه‌تی كۆریای باكور ده‌ڵێت سه‌رۆكی گۆشه‌گیری وڵات كیم جۆنگ ئـیڵ نامه‌یه‌كی
تایبه‌تی له سه‌رۆك بوش به‌ده‌سـت گه‌یشـتووه.
له‌و باره‌یه‌وه ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی ناوه‌ندی فه‌رمی كۆریای باكور ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ڕایگه‌یاند هه‌ڵـگری نامه‌كه نێردراوی ناوه‌كی ئه‌مریكایی كرستۆفه‌ر هێـڵ بووه، ئه‌وه‌ی له‌م هه‌فته‌یه‌دا به سه‌ردانێـكی ده‌گمه‌ن گه‌یشته كۆریای باكور و نابراو نامه‌كه‌ی دایه ده‌ستی پاك ئووی چوونی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باكور.
ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی كۆریای باكور هیچ ورده‌كاریـیه‌كی په‌یوه‌ستی به ناوه‌رۆكی نامه‌كه‌ی ئاشـكرا نه‌كردووه.
هاوكات كۆشـكی سـپـی ئه‌مریكایی ئه‌ویش هیچ تێبینی‌یه‌كی له‌و باره‌یه‌وه نه‌داوه.
كرسـتۆفه‌ر هێـڵ نێردراوی ناوه‌كی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا خێرایی به هه‌وڵه‌كانی داوه تاوه‌كو كۆریای باكور به‌ر له كۆتایی ئه‌مسـاڵ لیستی سه‌رجه‌م چالاكیـیه‌كانی ناوه‌كی خۆی پـێشـكه‌ش بكات.
له میانه‌ی وته‌كه‌یدا له په‌كین كرستۆفه‌ر هێـڵ گوتی مه‌رج نیـیه لیسـتی داواكراو دوایـین لیست بێت، به‌ڵام جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرد كه لیسته‌كه ده‌بێت جێـگه‌ی متمانه و باوه‌ڕ بێت. هه‌روه‌ها ڕۆژی چوارشه‌ممه كرستۆفه‌ر هێـڵ ڕایگه‌یاند سه‌باره‌ت به ڕێـكـكه‌وتنێـك له‌گه‌ڵ كۆریای باكوردا هێشتا كێشه هه‌ر له ئارادایه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كۆریای باكور چ چالاكیـیه‌كی ناوه‌كی خۆی ده‌بێت له نێو ئه‌و لیسـته‌دا ڕیزبه‌ند بكات.