وه‌زیری به‌رگری وڵاته یه‌كگرتووه‌كان ڕۆبه‌رت گه‌یتس ده‌ڵێت له فشـاركردن له‌سه‌ر
وڵاتانی ناتۆ به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ به‌جێـگه‌یاندنی عه‌هد و به‌ڵێنی خۆیان بۆ یارمه‌تی سه‌قامگیركردن و بنیادنانه‌وه‌ی ئه‌فغانسـتان.
گه‌یتس كه له سه‌ردانێـكی ئه‌فغانسـتانه به په‌یامنێرانیشی وت كه‌وا وڵاته یه‌كگرتووه‌كان سه‌رچاوه‌ی كاریگه‌ری دابینكردووه بۆ یارمه‌تی ڕاهێنان پـێـكردن و دابینكردنی كه‌لوپه‌ل بۆ له‌شـكری ئه‌فغانستان بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕی سه‌رهه‌ڵـداوانی تاڵیبانی پـێـبكه‌ن و به‌رده‌وامیشه له‌سه‌ر دابینكردنی یارمه‌تی دراوی زیاتر له پـێش.
وه‌زیری به‌رگری وڵاته یه‌كگرتووه‌كان ئه‌و تێبینی‌یانه‌ی دا پاش كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌فغانسـتان حامید كارزای و له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی له‌شـكری وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی و ناتۆ و ئه‌فغانی.