گروپـێـكی فریاگوزاری و مرۆیی عێراقی ده‌ڵێت له ناوه‌ڕاستی مانگی نۆوه پـتر له 25 هه‌زار هاوڵاتی عێراقی ئه‌وانه‌ی به‌ره‌و سوریا هه‌ڵـهاتبوون گه‌ڕاونه‌ته‌وه عێراق.
له‌و باره‌یه‌وه ڕێـكخرای مانگی سووری عێراقی له‌و ڕاپـۆرته‌ی كه ڕۆژی سێشه‌ممه بڵاویـكرده‌وه ده‌ڵێت به‌هۆی چاكبوونی باری ئاسایشی له عێراقدا هه‌ر بۆیه په‌نابه‌رانی عێراقی له سوریاوه ده‌گه‌ڕێنه‌وه وڵات.
هاوكات ڕاپـۆرته‌كه‌ی مانگی سوور ده‌شڵێت له نێوان 25 تا 28 هه‌زار په‌نابه‌ری عێراقی له ماوه‌ی مانگی 9 و 10 ی ڕابردوودا له سوریاوه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ عێراق. هاوكات لـێـشـاوی گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی عێراقی له مانگی 11 دا خاوبۆته‌وه.
حكومه‌تی عێراقیش ده‌ڵێت له ماوه‌ی ئه‌م مانگانه‌ی دوایـیدا نزیكه‌ی 60 هه‌زار په‌نابه‌ر له سوریا و ئوردنه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
ڕاپـۆرته‌كه‌ی مانگی سوور ده‌شڵێت هه‌ندێـك له‌و په‌نابه‌رانه‌ی گه‌ڕاونه‌ته‌وه ماڵه‌كانیان داگیركراوه، ئه‌وه‌ش ناچاریان ده‌كات بچنه پاڵ ئه‌وانه‌ی له ناو وڵاته‌كه‌دا ئاواره‌بوون. ڕێـكخراوه‌كه ده‌ڵێت ئه‌م زانیاریـیانه‌ی له ڕێی كۆمپانیاكانی گواسـتنه‌وه و فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی عێراق كۆكردۆته‌وه.