له هه‌ڵـبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی ڕوسـیادا حزبی ڤلادیمیر پـوتنی سه‌رۆكی وڵات سه‌ركه‌وتنی مه‌زنی به‌ده‌سـتهێنا، ئه‌و كاره‌ی كه به‌رده‌وامی ده‌سه‌ڵات ده‌داته سه‌رۆك
پـوتن له كاروباری سـیاسی ڕوسـیادا. سه‌رۆك پـوتن بڕیاره له سـاڵی ئاینده‌دا ده‌ست له‌كار بكێـشـێته‌وه.
سه‌رۆكی كۆمسـیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ڵێت له‌و ده‌مه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه ژماردنی نزیكه‌ی هه‌موو ده‌نگه‌كان ته‌واو بووه ئاماره‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن حزبی یه‌كگرتووی ڕوسـیا له سه‌دا 64 ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌سـتهێناوه. هاوكات حزبی كۆمۆنیست له ڕیزبه‌دی كۆی ده‌نگه‌كاندا پله‌ی دووهه‌مه و له سه‌دا 12 ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌سـتهێناوه.
هه‌ردوو حزبی لایه‌نگری كرێملین ئه‌وانیش هێنده ده‌نگیان چنیوه‌ته‌وه كه بتوانن چه‌ند كورسـیـیه‌ك له نێو خانه‌ی خواروی په‌رله‌مانی ڕوسـیایان به‌ربكه‌وێت.
چاودێرانی سه‌ر به ڕێـكخراوی ئاسایش و هاوكاری له ئه‌وروپا ده‌ڵێن پـرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌كه عادیلانه نه‌بووه و له‌سه‌ر ئاستی یاسا و ڕێسای نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ هه‌ڵبژاردنی دیموكراتیـیانه نه‌بووه. ڕێـكخراوی ناوبراو ده‌شـڵێت كاریگه‌ری حزبی سه‌رۆك ڤلادیمیر له‌سه‌ر هه‌ڵـبژاردنه‌كان له ڕه‌وایی و متمانه‌یی هه‌ڵـبژاردنه‌كانی كه‌مكرده‌وه.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه به لایه‌نی كه‌م دوو حزبی ئۆپـۆزیسـیۆنی ڕوسیا به نیازن به‌رهه‌ڵـستی له ده‌رئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵـبژاردنه‌كان بكه‌ن.
هاوكات هه‌ندێـك له ده‌نگده‌رانی ڕوسـیایی ده‌ڵێن ئاگاداركرابوونه‌وه ئه‌گه‌ر ده‌نگ بۆ حزبه‌كه‌ی ڤلادیمیر پـوتن نه‌ده‌ن ئه‌وا كاره‌كانیان له ده‌سـت ده‌ده‌ن. هه‌ندێـكی دیكه ده‌ڵێن كاتێـك گه‌یشـتینه مه‌ڵبه‌نده‌كانی ده‌نگدان كارتی ده‌نگدانه‌كانیان بۆ پـڕكرابوونه‌وه.