وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت ڕێـكخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی ئازادی ئاین گوتی كه حكومه‌تی ئێران مافه‌كانی كه‌مینه‌كانی ئاینی پـێشـێـل ده‌كات. جان هانفۆرد دیبلۆماتی هه‌ره باڵای وڵاته یه‌كگرتووه‌كان بۆ ناوه‌ندی ئازادی نێونه‌ته‌وه‌یی ئاینی له‌سه‌ر هه‌ل‌ومه‌رجه‌كه لـێـدوانی دا.
" له ئێران ڕژیمه‌كه بێ به‌زیـیانه ئاینی به‌هایی سه‌ركوت ده‌كات، كه‌ش و هه‌وایه‌كی پـڕ له هه‌ڕه‌شه‌ی بۆ نزیكه‌ی هه‌موو گروپه‌كانی كه‌مینه‌ی ناشیعه خولقاندووه، كه سۆفیـیه‌كان، هێندیك گروپی مه‌سیحی و ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵـگای جوله‌كه‌ش ده‌گرنه‌وه."
به‌راورد ده‌كرێت دوو هه‌تا چوار ملیۆن سۆفی له ئێرانێ هه‌بێت. له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه جێـگری وه‌زیری كه‌لتوری ئێران موحسنی په‌رویز ڕاگه‌یه‌ندراوێـكی بڵاوكرده‌وه كه تیایدا ده‌ڵێت هیچ شوێنێـك بۆ په‌ره‌پـێـدانی سۆفی له ئێرانی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی شیعه نیـیه. چه‌ند ڕۆژ دواتر له شـاری برۆجه‌رد هه‌ڵكه‌وتوو له باشوری ڕۆژئاوای تاران، هێزه‌كانی ئاسایش له زیاتر له پـیسـت سۆفیـیان دا، زیاتر له سه‌دان كه‌سیان گرت و به‌شـێـك له مزگه‌وتی سۆفیـیه‌كانیشـیان كاول كرد.
له مانگی دووی سـاڵی پار دوای ئه‌وه‌ی بنكه‌یه‌كی جێـگای پاڕانه‌وه‌ی سۆفیـیان له شـاری قوم خراپ كرد، به دوای ئه‌ویشـدا زیاتر له هه‌زار سـۆفیـیان گرت. كاتێـكیش هێزه‌كانی ئاسایش هوروژمیان برده سه‌ر بنكه‌كه له گازی فرمێـسـك ڕێژ و ته‌قه‌مه‌نی له دژی پـیاوان و ژنان و ئه‌و منداڵانه كه‌ڵـكیان وه‌رگرت كه له نێو بنكه‌كه‌دا بوون. زیاتر له په‌نجا كه‌س مه‌حكوم به گرتن، شه‌لاق لێـدان كران و به دانی پـولیش سـزایان بۆ دیاریكرا. ڕاپـۆرت هه‌بوون كه هێندێـكیان ئازار دراون بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سـت له ئاینه‌كه‌یان هه‌ڵبگرن.
عه‌بدولكه‌ریم لاهیجی پارێزه‌رێـكی ئێران سه‌رپه‌رشتی ئه‌نجومه‌نی پـشتیوانی له مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران و بنكه‌ی ناوبراو له شـاری پاریسه.
له وتووێـژێـكی له‌گه‌ڵ ڕادیۆی فه‌ردادا گوتی كه ئه‌شـكه‌نجه‌ی سۆفیـیه‌كان ئه‌وه نیـیه كه ته‌نیا به‌شه‌كانی دیكه‌ی ئیسلام به‌ڵكو هه‌موو به‌شه‌كانی كۆمه‌ڵـگاش ده‌گرێته‌وه. له ماوه‌ی دوو سـاڵی ڕابردوو كۆمه‌ڵـگای مه‌ده‌نی له ئێران، ڕۆژنامه‌نووسـان، خوێندكاران، ژنان، یه‌كێتی‌یه‌كانی كرێـكارانی مامۆستایانی زانینگه‌كان، هه‌موویان قوربانی ئه‌م سـیاسه‌ته په‌لامارده‌رانه بوونه.
گۆردن جان درۆ گوته‌بێـژی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشـتیمانی كۆشـكی سـپـیـیه. ناوبراو ده‌ڵێت خه‌ڵكی ئێران ئێسـتا له لایه‌ن حكومه‌ته‌كه‌یانه‌وه به‌د ڕه‌فتاریـیان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت. به‌ڕێز جان درۆ ده‌ڵێت" ئێمه ده‌زانین ئه‌وه كاتێـكی گه‌لێـك به گرفته ئه‌ویش له سه‌رده‌مێـكدایه كه حكومه‌ت ئازادیـیه‌كان سه‌ركوت ده‌كات." به‌ڕێز جان درۆ هه‌روه‌ها ده‌شـڵێت" وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ خه‌ڵـكی ئێران ده‌مێنێـته‌وه، له كاتێـكدا ئه‌وان هه‌وڵی ئه‌و ئازادیـیانه و ئه‌و حكومه‌ته‌ش ده‌ده‌ن كه شـیاوینه."