له‌شـكری توركیا ده‌ڵێت له كردارێـكی له‌شـكری كه بۆ سه‌ر 50 هه‌تا 60 سه‌رهه‌ڵـداوی كورد له باكوری عێراق بردویانه زیانێـكی زۆریان به‌وان گه‌یاندووه.
له‌شـكره‌كه له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی ڕۆژی شه‌ممه ده‌ڵێت كرداره‌كه له باشوری خۆرهه‌ڵاتی توركیا له شـاری چۆكۆرخا له هه‌رێمی هه‌كاری به‌ڕێوه‌چوو.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت میلیشـیاكان له ڕێـگای كاری نهێنیـیه‌وه دۆزرانه‌وه، ده‌شـڵێت ئه‌گه‌ر پـێویست بێت هێشتا كرداره‌كانیان درێژ پـێـده‌ده‌ن.
ڕوون نه‌بووه ئاخۆ سه‌ربازانی توركیا چوونه‌ته نێو باكوری عێراق یان نا.
ئه‌م ڕووداوه دوای ڕۆژێـك دێت كه سه‌رۆك وه‌زیری توركیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان گوتی حكومه‌تی توركیا ده‌سه‌ڵاتی به له‌شـكری داوه كه كرداری ئه‌ودیوی سـنوور به دژی سه‌رهه‌ڵـداوانی كورد بنكه له باكوری عێراق به‌ڕێوه‌بـبات.
توركیا ده‌یان هه‌زار سه‌ربازی له‌سه‌ر سـنووری له‌گه‌ڵ عێراق كۆكردۆته‌وه بۆ ئه‌گه‌ری هێرشی له‌شـكری له دژی سه‌رهه‌ڵـداوانی پارتی كرێـكارانی كوردسـتان به‌ڕێوه‌ی به‌رێت.
توركیا په‌كه‌كه تاوانبار ده‌كات به‌وه‌ی له بنكه‌كانی له باكوری عێراق بۆ هێرشـكردنه سه‌ر باشوری خۆرهه‌ڵاتی توركیا كه‌ڵـك وه‌رده‌گرێت.