ده‌سه‌ڵاتدارانی پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێن له ئاكامی هێرشـێـكی ڕۆژی شه‌ممه‌ی میلیشـیاكانی قاعیده بۆ سه‌ر گوندێـكی شیعه‌نشین له باكوری به‌غدای پایته‌خت به
لایه‌نی كه‌م 12 كه‌س كوژراون.
له‌و باره‌یه‌وه كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ژن و منداڵ له نێو كوژراوانی هێرشه‌كه‌دان ئه‌وه‌ی كرایه سه‌ر گوندی دویله‌ی سه‌ر به پارێزگای نائارامی دیاله. چه‌كدارانی قاعیده له هێرشه‌كه‌یاندا ئاگریان به‌رداوه‌ته چه‌ند خانوو و به‌ره‌یه‌ك، هاوكات به لایه‌نی كه‌م 10 كه‌سـیشـیان برینداركردووه.
هێرشه‌كه‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی میلیشـیاكانی قاعیده له عێراق هاوكاته له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاپـۆرتێـكی نوێی حكومه‌تی عێراقی كه ئاماژه به كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی كوژراوانی سڤیل له‌م مانگه‌دا ده‌دات و له سـاڵی 2006 وه به نزمترین ئاستی ژماره‌ی قوربانیـیانی سڤیلی عێراقی داده‌نرێت، واته له ده‌می ته‌قاندنه‌وه‌ی مزگه‌وتی شیعه ئاینزاكان له شـارۆچكه‌ی سامه‌ڕا ئه‌وه‌ی شه‌پـۆلی كوشتاركاری ئاینزایی به دوای خۆیدا هێنا.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه ژماره‌ی كوژراوانی هاوڵاتیانی سڤیلی عێراقی له مانگی ڕابردوودا به لایه‌نی كه‌م گه‌یشتبووه 537 كه‌س.
له ڕووداوێـكی جیادا له‌شـكری ئه‌مریكایی ده‌ڵێت سه‌ربازێـكی ڕۆژی هه‌ینی له ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا له شـارۆچكه‌ی باقوبه كوژرا.
سه‌باره‌ت به هێرشه‌كه‌ی كراوه‌ته سه‌ر گوندی دویله په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌تیف نێروه‌یی له شـاری سـلێمانیـیه‌وه ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.