ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌رنوسی بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی پێشكه‌ش كردووه و تیایدا ڕێكه‌وتنه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی نێوان ئیسرائیلی و فه‌له‌ستینی‌یه‌كان مۆر ده‌كات. له میانه‌ی كۆنفرانسه‌كه‌دا، هه‌موو لایه‌نه‌كان ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانووستاندنه‌كانی ئاشتی بۆ سه‌قامگیربوونی دوو ده‌وڵه‌تی دراوسێی ئیسرائیل و فه‌له‌ستینی‌یه‌كان تاوه‌كو كۆتایی ساڵی 2008.
باڵیۆزی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، زاڵمای خه‌لیلزاد، ڕۆژی پێنج شه‌ممه به‌رنووسی ئه‌و بڕیاره‌ی پێشكه‌ش كردووه و گوتی پشتگیرییه‌كی زۆر هه‌یه بۆ ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه ڕێبه‌رانی ئیسرائیلی و فه‌له‌ستینی له میانه‌ی كۆنفرانسی ئاشتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست‌دا له ئه‌ناپۆڵس ی ویلایه‌تی میریلاند داوییانه.
خه‌لیلزاد گوتیشی هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش دانیان به‌وه‌دا هێناوه كه ده‌بێت به كۆمه‌ڵ و به جودایی پشتگیری ئه‌م هه‌وڵانه بكه‌ن تاوه‌كو یارمه‌تی هه‌موو لایه‌نه‌كان بدرێت كه ئاشتی به‌رقه‌رار بكه‌ن.
پێشتریش، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بان كی موون ستایشی كۆنفرانسی ئاشتی كردوو به ده‌ستپێكێكی نوێی هه‌وڵه‌كانی ئاشتی نێوان ئیسرائیلی و فه‌له‌ستینی‌یه‌كانی ناوزه‌د كرد.