سه‌رۆكی ڕێبازی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا خافێر سـۆلانا ڕۆژی هه‌ینی له له‌نده‌ن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی دانوسـتانده‌رانی وزه‌ی ناوه‌كی ئێران سه‌عید جه‌لیلی كۆده‌بێته‌وه تاوه‌كو
گفتوگۆ له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ناوه‌كی تاران بكه‌ن.
كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی هه‌ینی وه‌ك دوا هه‌وڵ ته‌ماشـا ده‌كرێت بۆ قه‌ناعه‌تكردن به ئێران كه به داخوازیـیه نێوده‌وڵه‌تیـیه‌كان پابه‌ندبێت و چالاكیـیه‌كانی پـیتاندنی یۆرانیۆم ڕاگرن, ئه‌گه‌ر نا دووچاری سـزای نوێی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌بنه‌وه.
ئێران ده‌ڵێت له میانه‌ی گفتوگۆكه‌ی ڕۆژی هه‌ینیدا دانوسـتانده‌ره‌كه‌یان پـێشـنیازی نوێ ده‌خاته به‌رده‌م, ئه‌مه‌ش وه‌ك به‌شێـك له هه‌وڵی وڵاته‌كه‌یان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه‌ی له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ناوه‌كی ئێران په‌یدا بووه.
به پـێـچه‌وانه‌شه‌وه ئاژانسی هه‌واڵی ڕه‌سمی ئێران ڕایگه‌یاندووه كه‌وا مه‌نوچه‌هر موتـته‌كی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران گوتویه‌تی تاران له ده‌ستكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیای ناوه‌كی پاشـگه‌ز نابێته‌وه.
جێی باسه, ده‌بێت به‌ڕێز خافێر سۆلانا له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ڕاپـۆرتێـك پـێشـكه‌شی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بكات و تیایدا هه‌ڵوێستی تاران به‌رامبه‌ر به ڕاگرتنی به‌رنامه‌ی ناوه‌كی وڵاته‌كه‌ی ڕوون بكاته‌وه. ئه‌م ڕاپـۆرته‌ش ده‌ریده‌خات كه ئایا بۆ سێهه‌م جار سـزای نوێ ده‌خرێته سه‌ر ئێران یان نا.