سه‌رۆك وه‌زیری ئیسـرائیل ئێهود ئۆڵمه‌رت ده‌ڵێت مانه‌وه‌ی درێژخایه‌نی ئیسرائیل ڕه‌نگه بكه‌وێته ژێر مه‌ترسـیـیه‌وه ئه‌گه‌ر دانوستاندنه‌كان له‌گه‌ڵ فه‌له‌ستینیـیه‌كان بۆ
جێبه‌جێـكردنی چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌ت شـكست بهێنێت.
له وته‌كه‌یدا بۆ ڕۆژنامه‌ی هائارێـتزی ئیسرائیلی به‌ڕێز ئۆڵمه‌رت گوتی ئه‌گه‌ر ڕێـگه‌چاره‌ی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌سـتینی سه‌رنه‌كه‌وێت ئه‌وا ئیسرائیل ڕووبه‌ڕووی كێشه‌ی مافی ده‌نگدانی یه‌كسـان بۆ هه‌مووان ده‌بێته‌وه، له نێویاندا فه‌له‌ستینیـیه‌كان. ئێهود ئۆڵمه‌رت گوتی هه‌ر كاره‌كه گه‌یشـته ئه‌وه وه‌ك خۆی ده‌ڵێت ئه‌وا ده‌وڵه‌تی ئیسرائیلی كۆتایی دێت.
حكومه‌تی ئیسرائیل مه‌ترسی له‌وه هه‌یه فه‌له‌ستینیـیه‌كان ده‌رئه‌نجام ژماره‌یان له ژماره‌ی ئیسرائیلیـیه‌كان زیاتربێت ئه‌گه‌ر ئیسرائیل به‌رده‌وامبێت له كۆنتڕۆڵكردنی سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچانه‌ی له میانه‌ی جه‌نگی سـاڵی 1967 دا ده‌ستی به‌سه‌ریاندا گرت.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌م تێبینی‌یانه‌ی سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیلی به ڕۆژێـك دوای ئه‌وه بوو كه ناوبراو له‌گه‌ڵ مه‌حمود عه‌باسی سه‌رۆكی فه‌له‌ستینی و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بوش له پـێناو ده‌ستپـێـكردنی یه‌كه‌مین وتووێـژی فه‌رمی ئاشتی له ماوه‌ی 7 سـاڵدا بۆ ئه‌و مه‌به‌سـته له واشـنتۆن كۆبوونه‌وه.