هێزه‌كانی فلپـین دایان به‌سه‌ر ئوتێـلێـكی گه‌وره‌ی مانێـلای پایته‌ختدا و كۆتایـیان به هه‌وڵێـكی كوده‌تای كورت خایه‌نی كۆمه‌ڵێـك ئه‌فسه‌ری له‌شـكری هێنا كه داوای ده‌ست
له‌كاركێشـانه‌وه‌ی سه‌رۆك گلۆریا ئه‌ڕۆیۆیان ده‌كرد.
هێزه‌كانی پـۆلیس گازی فرمێسـك ڕێژیان گرته ناو ئوتێـله‌كه له‌و ده‌مه‌ی له پـشـتی زریپـۆشـێـكه‌وه ده‌چوونه پـێشێ و ده‌رگای پـێشـه‌وه‌ی ئه‌و باڵه‌خانه‌یه‌ی شـكاند كه له لایه‌ن ئه‌فسه‌ره یاخیبووه‌كانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرابوو.
سه‌ربازه یاخیبووه‌كان به خێرایی خۆیان دا به ده‌سـته‌وه و پاشـان به ئۆتۆمبیله‌كانی پـۆلیس بر‌دیانن. ئه‌ندامێـكی سیناتۆری فلپـین و یه‌ك له ئه‌فسه‌ر هه‌ڵـگڕاوه‌كان گوتیان ئه‌وان بۆیه هێشـتا له‌وێ مابوونه‌وه چونكه له خه‌می سه‌لامه‌تی خه‌ڵكانی سڤیلی ناو ئوتـێـله‌كه‌دا بوون.
پـێشـتر ئه‌فسه‌ره یاخیبووه‌كان له خانه‌یه‌كی داد ده‌هاتنه ده‌رێ كه له‌وێ له‌سه‌ر هه‌وڵێـكی كوده‌تای سـاڵی 2003 دا دادگایـی ده‌كران.
كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ له مه‌نێلا و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری دراوه و له نیوه‌شه‌وه‌وه ده‌ست پـێـده‌كات تا 5 ی سه‌ر له به‌یانی به كاتی فلـپـین.
خانم گلۆریا ئه‌ڕۆیۆ ده‌ڵێت ئه‌و ئه‌فسه‌رانه به‌م كاره‌ی ئه‌مڕۆیان به تاوانی دیكه‌ش دادگایی ده‌كرێن.
شـایانی باسه له‌وه‌تای له سـاڵی 1986 وه ڕژێمی دكتاتۆری فێردیناند ماركۆس ڕووخاوه فلپـین بۆ چه‌ندین جار دووچاری هه‌وڵی كۆده‌تا ده‌بێته‌وه.