سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا چالاكانه له پـرۆسه‌ی ئاشتی نێوان ئیسرائیلی و فه‌له‌سـتینیـیه‌كاندا خۆی سه‌رقاڵ ده‌كات، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی وتووێژه‌كانی
ئاشتی كه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژبوو له نێوان هه‌ردوولایاندا وه‌سـتابوو ده‌سـتیپـێـكرده‌وه.
سه‌رۆك بوش ڕۆژی چوارشه‌ممه ئه‌م لێدوانه‌ی له كۆشـكی سـپی دا كاتێـك له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فه‌له‌ستینیـیه‌كان مه‌حمود عه‌باس و سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیل ئێهود ئۆڵمه‌رت كۆبۆوه.
ئه‌م كۆبوونه‌وه سێ قۆڵیـیه پاش كۆنفرانسی ئاشـتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هات كه ڕۆژی سێشه‌ممه له ئه‌ناپڵسی پایته‌ختی ستانی مه‌ریلاند به‌ڕێوه‌چوو و تیایدا ئیسرائیلی و فه‌له‌سـتینیـیه‌كان قایل بوون ده‌ستبه‌جێ دانوسـتاندنه‌كانی ئاشتی ده‌سـتپـێـبكه‌نه‌وه كه بۆ ماوه‌ی 7 سـاڵ بوو ڕاگیرابوو. ئامانجی دیاریكراویان ئه‌وه‌یه به‌ر له كۆتایی سـاڵی 2008 بگه‌ن به ڕێـكـكه‌وتنێـك بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌سـتینی له پاڵ ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل‌دا.
دواتر هه‌ر ڕۆژی چوارشه‌ممه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا ڕایس ڕایگه‌یاند كه‌وا جه‌یمس جۆنزی ژه‌نه‌ڕاڵی خانه‌نشین و فه‌رمانده‌ی پـێشـووی هێزه‌كانی ناتۆ وه‌ك نێردراوی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ مه‌سه‌له ئاسایشـیـيه‌كانی نێوان فه‌له‌سـتینیـیه‌كان و ئیسرائیلیـیه‌كاندا كار ده‌كات.
خانم ڕایس گوتی جه‌یمس جۆنز نه‌خشه‌ی پلانێـكی ئه‌مریكایی بۆ یارمه‌تی ئاسایشی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌سـتینی داده‌نێت و جێبه‌جێشی ده‌كات.
ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشـتیمانی ئه‌مریكاش ستیفن هادلی گوتی ده‌بێت دانوسـتاندنه‌كان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێن. گوتیشی شكسـتهێنان وا ده‌كات تێرۆریسـتان به پـیاو چاك ده‌ربكه‌ون.