سه‌رۆكی پاكستان په‌روێز موشـه‌ڕه‌ف ماڵئاوایی له هاوه‌ڵه له‌شـكریـیه‌كانی كرد، ڕۆژێـك پـێش ئه‌وه‌ی وه‌ك چاوه‌ڕوان ده‌كرێت واز له پـۆسته له‌شـكریـیه‌كه‌ی بهێنێت.
ڕۆژی سێشه‌ممه ژه‌نه‌ڕاڵ موشه‌ڕه‌ف سه‌ردانی فه‌رمانده له‌شـكریـیه‌كانی له ڕاوه‌ڵـپـندی و ئیسلام ئاباد كرد، وه له‌وێ له‌گه‌ڵ فه‌رمانده باڵاكانی هێزه‌كانی پـیاده و ئاسـمانی و ده‌ریایی پاكسـتاندا كۆبۆوه.
كاربه‌ده‌سـتانی باڵای پاكسـتان ده‌ڵێن ژه‌نه‌ڕاڵ موشه‌ڕه‌ف به‌نیازه ڕۆژی چوارشه‌ممه وه‌ك سه‌رۆكی له‌شـكر واز له پـۆسـته‌كه‌ی بهێنێت و جێـگره‌كه‌شی ژه‌نه‌ڕاڵ ئه‌شـفاق كایانی شوێنی بگرێته‌وه. پاشـان بۆ ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ژه‌نه‌ڕاڵ موشه‌ڕه‌ف سوێندی یاسایی بۆ گه‌ڕی دووهه‌می سه‌رۆكایه‌تی وڵات بۆ ماوه‌ی پـێـنج سـاڵی تر ده‌خوات.
ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی ناوخۆی پاكسـتان (جواد ئیقبال چیما) ده‌ڵێت گواسـتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركردایه‌تی له‌شـكر كار ناكاته سه‌ر شه‌ڕی له‌شـكر له دژی تێرۆریزم.
له پـێشهاته‌یه‌كی سیاسیشـدا، هه‌ردوو سه‌رۆك وه‌زیری پـێشووی پاكسـتان نه‌واز شه‌ریف و بێنه‌زیر بۆتۆ ناوی خۆیان بۆ هه‌ڵـبژاردنه په‌رله‌مانیـیه‌كه‌ی 8 ی مانگی یه‌ك تۆماركرد.