ماڵپـه‌ڕێـكی ڕۆژنامه‌نووسی عێراقی ده‌ڵێت كۆمه‌ڵێـك چه‌كدار هێرشـیان كردۆته سه‌ر ماڵی خانه‌واده‌ی سه‌رنووسه‌ره‌كه‌یان له به‌غدا و 11 كه‌سیان له كه‌سوكاره‌كه‌ی
كوشـتووه.
ئاژانسه‌كه كه به" شبكة أخبار العراق" ناسراوه واته تۆڕی هه‌واڵه‌كانی عێراق و بنكه‌كه‌ی له ئوردنه ده‌ڵێت هێرشه‌كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه كراوه‌ته سه‌ر ماڵی سه‌رنووسه‌ره‌كه‌یان ضیا‌ء ئه‌لكه‌واز له گه‌ڕه‌كی شه‌عب له باكوری شـاری به‌غدا.
ده‌شـڵێن چه‌كداره‌كان به ده‌سـتڕێژی گولـله دوو خوشـكی ضیا‌ء ئه‌لكه‌واز و هاوسه‌ره‌كانیان و 7 منداڵیان كوشـتوون. پاشـان به بۆمب ماڵه‌كه‌یان ته‌قاندۆته‌وه.
كاربه‌ده‌سـتانی عێراق هێرشه‌كه‌یان پـشـتڕاست نه‌كردۆته‌وه.
ضیا‌ء ئه‌لكه‌واز كه له عه‌مـمانه به ئاژانسی ده‌نگوباسی فه‌ره‌نسـای گوتووه ئه‌و بۆیه له عێراق هه‌ڵـهاتووه چونكه له‌سه‌ر ڕاپـۆرته‌كانی تاوانباركراوه. ئاژانسه‌كه له زاریشی بڵاویكردۆته‌وه كه‌وا دایكی پـێی ڕاگه‌یاندووه خزمه‌كانی له ده‌رنگانێـكی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا له شـاری نه‌جه‌ف به خاكیان سـپاردوون.
ضیا‌ء ئه‌لكه‌واز ده‌ڵێت له‌م دوایـیانه‌دا له لایه‌ن میلیشــیا شیعه توڕه‌كانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی لێـكراوه.
گروپـی مافه‌كانی میدیا، په‌یامنێرانی بێ سـنوور، هێرشه‌كه‌یان سه‌رزه‌نشتكرد و داوایان له حكومه‌تی عێراقی كرد لێـكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه بكات.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه و چه‌ند هه‌واڵێـكی دیكه‌ی عێراق په‌یامنێرمان سـروه عه‌بدولواحد له شـاری به‌غداوه ڕاپـۆرتێـكی ناردووه و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.