هاوكات له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م سه‌ردانه فه‌رمیـیه‌كه‌ی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسـا نیكۆلاس ساركۆزی بۆ ئه‌و وڵاته، ڕۆژی دووشه‌ممه چین دوو سه‌ودای بازرگانی مه‌زنی مۆركرد كه به نزیكه‌ی
30 ملیار دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت.
گروپـی وزه‌ی ناوه‌كی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی فه‌ره‌نسـا، ئاریڤا، سه‌ودایه‌كی مۆركرد بۆ پـێدانی 2 ڕیاكته‌ری ناوه‌كی و هه‌روه‌ها سووته‌مه‌نی بۆ زیاتر له 10 سـاڵ به چین. سه‌وداكه به نزیكه‌ی 12 ملیار دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت.
هه‌ر دووشه‌ممه‌ش كۆمپانیای ئێرباسی ئه‌وروپایی بۆ دروستكردنی فڕۆكه گرێبه‌ستێـكی بۆ فرۆشـتنی 160 فڕۆكه‌ی گه‌وره‌ی به چین مۆركرد. ئه‌م سه‌ودایه‌ش بایی نزیكه‌ی 15 ملیار دۆلاره.
ئه‌م گرێبه‌سـته گه‌وره و گرانانه له‌و ده‌مه‌دا مۆركرا كه ڕۆژی دووشه‌ممه به‌ڕێز سـاركۆزی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی چین هوو ژینتا‌و له په‌كین كۆبوونه‌وه. هه‌ردوولا ده‌رباره‌ی چه‌ندین بابه‌ت وتووێـژیان كرد، له‌وانه قه‌یرانی سـیاسی له بۆرمای دراوسێی چین و باشـكردنی تۆمارنامه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ له چین و هه‌روه‌ها پاكـكردنه‌وه‌ی ژینگه.