ئه‌ندامانی كابینه‌ی حكومه‌تی نوێی ئوردن له به‌رده‌م شـا عه‌بدوڵـڵای دووهه‌می ئوردن سوێندی قانونیان خوارد.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه سه‌رۆك وه‌زیر نادر ئه‌لذه‌هه‌بی یه‌كێـك بوو له‌و 28 ئه‌ندامه‌ی حكومه‌تی نوێ ئوردن كه له عه‌مـمانی پایته‌خت سوێندی قانونیـیان خوارد. كابینه‌كه 4 خانمی وه‌زیری تێدایه، به به‌راورد به دوو یان سیان له حكومه‌ته‌كانی پـێشـوودا.
سه‌رۆك وه‌زیر نادر ئه‌لذه‌هه‌بی، كه به كه‌سـێـكی میانڕه‌و ناسراوه، به‌ڵێنی داوه چاكسـازی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی له وڵاته‌كه‌یدا ئه‌نجام بدات. ده‌شڵێت سه‌ر لیستی كارنامه‌كه‌ی بریتی ده‌بێت له زیادكردنی به‌روبوومی كار و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ژاری و زیادكردنی ده‌رفه‌ته‌كانی كار بۆ ئوردنیـیه‌كان.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیری نوێی به‌ڵێنی داوه سیستمی په‌روه‌رده باش بكات و موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی حكومی و ئه‌ندامانی له‌شـكر زیادبكات.
شـایانی باسه نادر ئه‌لذه‌هه‌بی پـێشـتر وه‌ك وه‌زیری گواسـتنه‌وه و هه‌روه‌ها فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسـمانی ئوردن كاری كردووه. هه‌روه‌ها یارمه‌تی داوه له گه‌شه‌پـێـدانی ناوچه‌یه‌كی ئابوری تایبه‌ت له به‌نده‌ری عه‌قه‌به‌ی باشوری ئوردن.
ڕه‌خنه‌گران ده‌ڵێن ئه‌و چاكسـازیـیانه‌ی حكومه‌ته‌كانی پـێشـوو له بواری بازاڕی ئازاد‌دا ئه‌نجامیان داوه بوونه‌ته مایه‌ی زیادكردنی ئاستی جیاوازیـیه‌كانی نێوان ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژارانی وڵاته‌كه.