بۆ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش هه‌ر گفتوگۆ له‌سه‌ر به‌رنووسی یاسای ڕۆژنامه‌نووسیـیه له هه‌رێمی كوردسـتانی عێراق.
ئه‌م به‌رنووسی یاسایه چه‌ندێـك له‌گه‌ڵ خواستی ڕۆژنامه‌نووسـاندایه؟
سه‌ندیـكای ڕۆژنامه‌نووسـانی كوردسـتان له‌و به‌رنووسـه‌یدا چه‌ندێـك ڕای ڕۆژنامه‌نووسـانی كارایان به هێند وه‌رگرتووه؟
دیارده‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری حزبی له هه‌رێمی كوردسـتاندا وه‌ك بارێـكی باوی لـێـهاتووه، ئینجا ئایا ئه‌م به‌رنووسی یاسایه چه‌ندێـك ده‌توانێت هاوسه‌نگی له نێوان میدیاكانی لایه‌نه‌كان و میدیای سه‌ربه‌خۆدا بـپـارێزێت؟
ڕۆژنامه‌نووسـێـك ده‌ڵێت ڕۆژنامه حزبـیـیه‌كان هیچ سـزایه‌ك نایانگرێـته‌وه، كه په‌رله‌مان یاسا بۆ ڕۆژنامه ئه‌هلیـیه‌كان و سه‌ربه‌خۆكان ده‌رده‌كات، بۆ پـرس و ڕایان پـێـناكات؟
ئینجا بۆ ئه‌وه‌ی ڕاڤه‌كردنێـكی وردترمان هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌م به‌رنووسی یاسایه به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆری كوردی میوانداری ڕۆژنامه‌نووس عه‌بد عارف، سه‌رنووسـه‌ری ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی ده‌كات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 10 خوله‌كه.