Accessibility links

له‌ دوو هێرشی خۆكوژیدا له‌ پاكسـتان 20 كه‌س ده‌كوژرێن


كاربه‌ده‌سـتانی پاكسـتان ده‌ڵێن ڕۆژی شه‌ممه‌ به‌ لایه‌نی كه‌م 20 كه‌س كوژراون له‌ دوو ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژیدا كه‌ ئامانجیان له‌شـكری پاكسـتان بووه‌ له‌ ناوچه‌ی ڕاواڵپـندی له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئیسلام ئابادی پایته‌خت.

بۆمبی یه‌كه‌م به‌ پاسـێـكدا ته‌قیـوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر شـاڕێی نێوان ڕاواڵپـندی و ئیسلام ئاباد. پـۆلیس ده‌ڵێت خۆكوژه‌كه‌ ئۆتۆمبیلێـكی پـڕ ته‌قه‌مه‌نی به‌ پاسه‌كه‌دا داوه‌ كه‌ كارمه‌ندانی ده‌زگای هه‌واڵـگری پاكسـتانی ده‌گواسـته‌وه‌.

ده‌مڕاستی له‌شـكر وه‌حید ئه‌رشه‌د ده‌ڵێت هێرشی دووهه‌م پاش ئه‌وه‌ ڕوویداوه‌ كه‌ خۆكوژیـك به‌ خۆی و ئۆتۆمبیله‌ بۆمبڕێژكراوه‌كه‌ی له‌ خاڵێـكی پـشـكنینی ده‌ره‌وه‌ی فه‌رمانده‌ی له‌شـكر له‌ ڕاواڵپـندی وه‌سـتاوه‌ و خۆی ته‌قاندۆته‌وه‌. وه‌حید ئه‌رشه‌د ده‌شڵێت له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا خوكوژه‌كه‌ كوژراوه‌ و 2 كه‌سی تر برینداربوون.

كاربه‌ده‌سـتان پـێـیان وایه‌ ئه‌م هێرشـانه‌ په‌یوه‌ندی به‌و ئۆپه‌راسـیۆنه‌ له‌شـكریـیانه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ له‌ دژی چه‌كدارانی سه‌ر به‌ تاڵیبان له‌ ناوچه‌ی باكوری ڕۆژئاوای وڵاتدا ئه‌نجامده‌درێت.

XS
SM
MD
LG