ئێران ده‌ڵێت ئه‌و قسه و باسانه‌ی سه‌باره‌ت به‌وه‌ن كه تاران به‌رنامه‌ی ناوه‌كی نهێنی و نائاشـتیـیانه‌ی هه‌ن سه‌لمێندراوه كه بێ بنچینه‌ن.
نوێنه‌ری ئێران له ده‌زگای نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی عه‌لی ئه‌سغه‌ر سوڵتانیـیه ڕۆژی هه‌ینی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی خۆی دا، پاش كۆبوونه‌وه دوو ڕۆژیـیه‌كه‌ی 35 ئه‌ندامه‌كه‌ی ده‌سـته‌ی كارگێڕی ده‌زگای ناوبراو له ڤیه‌نـنا.
به‌شـداربووان له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا تاوتوێی ڕاپـۆرتێـكی ده‌زگاكه‌یان كرد كه به باشی باسی ئێرانی كردووه له ڕوانگه‌ی ئه‌وه‌ی به‌ره‌وپـێشـچوونی هه‌بووه تایبه‌ت به پـوخته و ورده‌كاریـیه‌كانی به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی، به‌ڵام ده‌شڵێت تاران هێشـتاش هه‌ر به‌رامبه‌ر داواكانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وه‌سـتاوه‌ته‌وه تا پـیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت. یۆرانیۆمی پـیتێنراو ده‌شێت بۆ دروسـتكردنی چه‌كی ناوه‌كی به‌كاربهێنرێت.
محه‌مه‌د ئه‌لبه‌رداعی سه‌رۆكی ده‌زگای نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه به ده‌سـته‌ی كارگێڕی گوتووه وێڕای هاوكاریـیه زیاتره‌كانی ئێران له چه‌ند لایه‌نێـكی سه‌ره‌كیـیه‌وه، وه‌لێ هێشتاش ئه‌م ده‌زگا چاودێریـیه ناوه‌كیـیه ناتوانێت ئه‌وه پـشـتڕاست بكاته‌وه كه ته‌واوی به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌ی ئێران به‌رنامه‌یه‌كی ئاشتیـیانه‌یه.
هه‌ر ڕۆژی هه‌ینی له تاران كاربه‌دسـتان ئاگاهیـیان دا دژی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا ده‌درێن بۆ سه‌پاندنی سـزای زیاتر به‌سه‌ر كۆماری ئیسـلامی ئێران‌دا.