پاكسـتان ده‌ڵێت ڕاگرتنی ئه‌ندامێـتیـیه‌كه‌ی له ڕێـكخراوی وڵاتانی كۆمۆنوێڵث، كه پـێشتر له ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆلۆنیالی به‌ریتانیادا بوون، بڕیارێـكی ناڕه‌وایه.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ئه‌م ڕێـكخراوه بڕیاری ڕاگرتنی ئه‌ندامێـتی پاكسـتانی داوه چونكه ژه‌نه‌ڕاڵ په‌روێز موشـه‌ڕه‌ف سه‌رۆكی پاكسـتان یاساكانی باری نائاسایی هه‌ڵـنه‌گرتووه.
وه‌زاه‌رتی ده‌ره‌وه‌ی پاكسـتان ڕۆژی هه‌ینی ڕاگه‌یاندنێـكی بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا هاتووه ئه‌و بڕیاره‌ی ڕێـكخراوی وڵاتانی كۆمۆنوێڵث كه له 53 وڵاتی ئه‌ندام پـێـكهاتووه جێی مه‌خابنه چونكه له بڕیاره‌كه‌دا ڕه‌چاوی هه‌لومه‌رج و باردۆخی پاكسـتان نه‌كراوه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی پاكسـتان ده‌ڵێت داوای له كۆمۆنوێڵث كردووه شـانده‌یه‌ك بۆ پاكسـتان بنێرێت تاكو بۆخۆیان مه‌زه‌نده‌ی هه‌لومه‌رجی ئێستای وڵاته‌كه بكه‌ن.
دان مه‌كـكینه‌نی سكرتێری گشتی كۆمۆنوێڵث ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه گوتی كۆمه‌ڵه‌كه‌یان ده‌نگی بۆ هه‌ڵپه‌ساردنی ئه‌ندامێتی پاكسـتان داوه به‌و مه‌به‌سته‌ی دیموكراسی بۆ ئه‌و وڵاته بگه‌ڕێته‌وه.
دان مه‌كـكینه‌ن گوتیشی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی پاكسـتان به‌م دوایـیه ناوێـتی، وه‌كو ئازادكردنی سه‌دان زیندانی، به‌س نیـیه. هه‌روه‌ها گوتی هێزه‌كانی ئاسایشی پاكسـتان به‌رده‌وامن له سه‌پاندنی یاسـا تونده‌كانی باری نائاسایی به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌یدا.