پـۆلیسی عێراق ده‌ڵێت له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له بازاڕێـكی كڕین و فرۆشتنی ئاژه‌ڵ و پله‌وه‌ڕدا له ناو جه‌رگه‌ی به‌غدادا ڕۆژی هه‌ێنی به لایه‌نی كه‌م 13 كه‌س ده‌كوژرێن.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن له‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌دا به لایه‌نی كه‌م 40 كه‌سی تریش برینداربوون، له‌وانه چواریان ئه‌فسه‌ری پـۆلیسن.
پـێشتر هه‌ر ئه‌مسـاڵ و له هه‌مان بازاڕ كه به سوق ئه‌لغه‌زل ناسراوه بۆمبێـك ته‌قیـیه‌وه.
ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ی ڕۆژی هه‌ینیش له كاتێـكدا دێت كه توندوتیژی له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌كه‌دا كه‌مبۆته‌وه.
له لایه‌كی تریشه‌وه دۆناڵد توسك سه‌رۆك وه‌زیری پـۆڵه‌ندا ڕۆژی هه‌ینی گوتوویه‌تی حكومه‌ته‌كه‌ی له سـاڵی 2008 دا ته‌واوی هێزه سه‌ربازیـیه‌كانی خۆی له عێراق ده‌كشـێـنێـته‌وه. پـۆڵه‌ندا نزیـكه‌ی 900 سه‌ربازی له باشـوری عێراق هه‌یه.