پۆلیسی هیندستان له ڕۆژی هه‌ینی‌دا، ڕوودانی زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ی یه‌ك له دوای یه‌كی له دادگاكانی سێ شاری ویلایه‌تی ئه‌ته‌ر پراداش ڕاگه‌یاند. ئه‌م ته‌قینه‌وانه به لایه‌نی كه‌مه‌وه 13 كه‌سی كوشتووه و 45 كه‌سی دیكه‌ی بریندار كردووه.
ته‌قینه‌وه‌كان له شاره‌كانی له‌كناو و ڤارانسی و فه‌یزادباد ڕوویانداوه و كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن زۆربه‌ی قوربانی‌یه‌كان پارێزه‌رن.
كاربه‌ده‌ستێكی ویلایه‌تی ئه‌ته‌ر پراداش گوتویه‌تی له میانه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شاری ڤارانسی به ته‌نها نۆ كه‌س كوژراوه. وه‌زیری ناوخۆی هیندستانیش گوتویه‌تی ئه‌و باوه‌ڕی وایه ئه‌م ته‌قینه‌وانه له لایه‌ن توندڕه‌وه‌كانه‌وه پیلانی بۆ داڕێژراوه له پێناو بڵاوبوونه‌وه‌ی تیرۆر له ناوچه‌كه‌دا.
ڤارانسی یه‌كێكه له شاره هه‌ره پیرۆزه‌كانی هیندستان و هندوسه‌كان سه‌ردانی ئه‌م شاره ده‌كه‌ن تاوه‌كو له ڕووباری جه‌نگیزدا خۆیان بشۆن وه‌ك به‌شێك له ڕێوڕه‌سمی ڤیستیڤاڵی ئاینی هندووسه‌كان.
ده‌سه‌ڵاتدارانی هیندستانیش ده‌ڵێن چه‌كداران به زۆری ناوچه ئاینی‌یه‌كان ده‌كه‌نه نیشانه‌ی هێرشه‌كانیان تاوه‌كو زیاتر جودایی بخه‌نه نێوان هندوسه‌كان و موسوڵمانه‌كان.