سه‌رۆكی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆم IAEA ده‌ڵێت ئێران هاوكاری زیاتر ده‌كات
له خستنه ڕووی ورده‌كاریـیه‌كانی به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی، به‌ڵام ده‌شڵێت پـێویسـته تاران سیما دیاره‌كانی كاره ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ڕوون بكاته‌وه.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه و له ده‌سـتپـێـكردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دوو ڕۆژی له ڤیه‌نـنا بۆ وتووێـژكردن سه‌باره‌ت به خواسته ناوه‌كیـیه‌كانی ئێران، محه‌مه‌د ئه‌لبه‌رادعی ئه‌م تێبینی‌یانه‌ی له به‌رده‌م 35 ئه‌ندامه‌كه‌ی ده‌سـته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمدا ڕاگه‌یاند.
ئه‌ندامانی به‌شـداربووی كۆبوونه‌وه‌كان تاوتوێ ڕاپـۆرتێـكی هه‌فته‌ی ڕابردووی IAEA ده‌كه‌ن كه تیایدا ده‌ڵێت ئێران پـێـشـكه‌وتنێـكی گه‌وره‌ی به‌ده‌سـتهێناوه له ئاشـكراكردنی ورده‌كاریـیه‌كانی به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی. هه‌روه‌ها ڕاپـۆرته‌كه ده‌ڵێت تاران به‌رده‌وامه له به‌رهه‌ڵـستیـكردنی داوای ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ڕاگرتنی پـیتاندنی یۆرانیۆم، ئه‌و پـرۆسه‌یه‌ی ڕه‌نگه به مه‌به‌ستی دروستكردنی چه‌كی ناوه‌كی ئه‌نجامبدرێت.
هه‌ر ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له ده‌ره‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كان، نێردراوی ئێران بۆ IAEA عه‌لی ئه‌سغه‌ر سۆڵتانیـیه له دژی ئه‌و هه‌وڵانه قسه‌ی كرد كه ده‌درێن له پـێناو ده‌ركردنی بڕیارێـكی تری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له دژی ئێران له‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی.
ڕاپـۆرتی IAEA بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ڕه‌نگه یه‌كلای بكاته‌وه كه ئایا كۆمه‌ڵه سـزایه‌كی سێهه‌م به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌سپـێندرێت یان نا. وڵاتانی ڕۆژئاوا ئێران تاوانبار ده‌كه‌ن به‌وه‌ی به نهێنی هه‌وڵی دروسـتكردنی چه‌كی ناوه‌كی ده‌دات. ئێرانیش ده‌ڵێت به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ته‌نها بۆ كاری سڤیلیـیه.