ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه به هه‌زاران هاوڵاتی له ناوچه‌ی ڕزگاری سه‌ر به شـارۆچكه‌ی كه‌لار
خۆپـیشـاندانێـكی ناڕه‌زایـیان سـازكرد و تیایدا داوای له‌سـێداره‌دانی ئه‌و سێ به‌رپـرسه‌ی سه‌رده‌می ئه‌نفاله‌كانیان ده‌كرد كه دادگای باڵای عێراق دوای دادگایـیكردنێـكی درێژخایه‌ن و ئاشـكرا یه‌كلای كردۆته‌وه ئه‌وانه ڕۆڵێـكی سه‌ره‌كیـیان له‌و كۆمه‌ڵكوژیـیه‌دا هه‌بووه و سـزای ڕه‌وای بۆ بڕیونه‌ته‌وه.
له‌تیف نێروه‌یی په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له شـاری سلێمانی ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.