دادگای باڵای پاكسـتان دواهه‌مین ئاسـته‌نگی یاسایی به‌رده‌م هه‌ڵـبژاردنه‌وه‌ی په‌روێز موشه‌ڕه‌ف پوچه‌ڵ كرده‌وه، به‌وه‌ش ڕێ له به‌رده‌م موشـه‌ڕه‌ف خۆشده‌بێت وه‌ك سه‌رۆكێـكی
سڤیلی وڵاته‌كه‌ی حوكمڕانی بكات.
دادگای باڵا، كه له لایه‌ن سه‌رۆك موشـه‌ڕه‌فه‌وه ئه‌ندامه‌كانی دهسـتنیشـانكراون، ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه شهشههمین ئاسـته‌نگی یاسایی به‌رده‌م هه‌ڵـبژاردنه‌وه‌ی په‌روێز موشه‌ڕه‌فی پوچه‌ڵ كرده‌وه.
پـێشـتر ژه‌نه‌ڕاڵ موشـه‌ڕه‌ف چه‌ندین جار دووباره‌ی كردۆته‌وه هه‌ر كه دادگای باڵا ههڵـبژاردنهوهكهی په‌سه‌ندكرد ئه‌وا ئه‌و واز له پـۆسته‌كه‌ی وه‌ك سه‌رۆكی له‌شـكر ده‌هێنێت.
داواكاری گشتی (مالك قه‌یوم) ده‌ڵێت له‌وانه‌یه ژه‌نه‌ڕاڵ موشـه‌ڕه‌ف ڕۆژی شه‌ممه واز له پـۆسـته له‌شـكریـیه‌كه‌ی بهێنێت.
ڕۆژی چوارشه‌ممه به سه‌دان بزاڤكاری سـیاسی پاكسـتان ئازادكران، ئه‌سـتێره‌ی پـێشووی یاری كریكێت عمران خان یه‌كێـكیان بووه.
كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن هێشـتا 623 بزاڤكاری تر له زینداندا ماونه‌ته‌وه.