له ڕاوه‌رگرتنێـكی گشتیدا له پـرۆسه‌ی به‌ربژاركردنی كاندیدی دیموكراته‌كان بۆ
هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی سـاڵی 2008 ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بڕاك ئۆباما پـێش هێلاری كلنتن كه‌وتووه.
به‌پـێی نوێترین ڕاوه‌رگرتن كه له سـتانی ئایه‌وه Iowa له لایه‌ن كه‌ناڵی ABC News و واشـنتۆن پـۆسـته‌وه سه‌باره‌ت به دیموكراته‌كان وه‌رگیراوه، بڕاك ئۆباما له ڕیزی پـێشـه‌وه‌یه و له سه‌دا 30 ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌سـتهێناوه و خانم هێلاری كلنتنیش به دوایدا دێت و له‌سه‌دا 26 ی به‌ده‌ستهێناوه و پاشـان سـیناتۆری
پـێشووی نورث كارۆلینا جۆن ئێدوارد به پله‌ی سێهه‌م هاتووه و له سه‌دا 22 ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌سـتهێناوه و به دوایدا فه‌رمانداری نیو مه‌كسیكۆ بێـڵ ڕیچاردسن هاتووه كه له‌سه‌دا 11 ی به‌ده‌ستهێناوه.
به‌ڵام هێشتا خانم هێلاری كلنتن له‌سه‌ر ئاستی ڕاوه‌رگرتنه‌كانی نیشتیمانیدا له پـێش بڕاك ئۆباماوه‌یه.
سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته په‌یامنێری به‌شی ئینگلیزی ده‌نگی ئه‌مریكا جێم مه‌ڵن ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه و هاوكارانمان نه‌شـوان كاڵێ و كاوه كرمانج وه‌ریانگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.