كاربه‌ده‌سـتانی باڵای پاكسـتان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه‌وا سه‌رۆك موشه‌ڕه‌ف ڕه‌نگه چه‌ند ڕۆژێـكی دیكه واز له پـۆسـته له‌شـكریـیه‌كه‌ی بهێنێت و ده‌ست به گه‌ڕێـكی دیكه‌ی
سه‌رۆكایه‌تی وڵات بكات.
كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن سه‌رۆك موشه‌ڕه‌ف ئاماده‌یه پـۆسته‌كه‌ی وه‌ربگرێت هه‌ر كه دادگای باڵا ئه‌و دوا سـكاڵانامه‌یه‌ی ڕه‌تكرده‌وه كه له دژی هه‌ڵـبژاردنه‌وه‌ی موشه‌ڕه‌ف بۆ به‌رزكراوه‌ته‌وه.
پـێشـتر دادگای باڵا پـێـنج له‌و شه‌ش سـكاڵایه‌ی ڕه‌تكرده‌وه كه له دژی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی ژه‌نه‌ڕاڵ موشـه‌ڕه‌ف بۆ گه‌ڕێـكی تری سه‌رۆكایه‌تی وڵات بۆی به‌رز كرابۆوه.
هاوكات سه‌رۆك بوش گوتی هه‌رچه‌نده ئێستا باری ته‌نگه‌تاوی له پاكسـتاندا ڕاگه‌یه‌ندراوه و پارته ئۆپـۆزیسـیۆنه‌كان سه‌ركوت ده‌كرێن، به‌ڵام په‌روێز موشه‌ڕه‌ف له هه‌موو ڕێبه‌ره نوێـیه‌كانی پاكسـتان زیاتر كاری بۆ دیموكراسی له وڵاته‌كه‌یدا كردووه.
له چاوپـێـكه‌وتنێـكدا ڕۆژی سێشه‌ممه له كه‌ناڵی ABC بڵاوكرایه‌وه سه‌رۆك بوش گوتی ئه‌و خۆشـحاڵ نیـیه به‌و باری ته‌نگه‌تاویـیه‌ی ژه‌نه‌ڕاڵ موشـه‌ڕه‌ف ڕایگه‌یاندووه، به‌ڵام گوتی ئه‌و د‌رك به‌وه ده‌كات كه ئه‌و ڕێبه‌ره بۆ شه‌ڕی ڕادیكاڵ و توندڕه‌وان چه‌نده گرنگه.