دوو ژه‌نه‌ڕاڵی ئه‌مریكایی له ئه‌نكه‌ره وتووێـژ له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستێـكی له‌شـكری توركیا ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به چۆنێتی هاوكاریكردن له شه‌ڕی دژی سه‌رهه‌ڵـداوانی كورد.
ڕۆژی سێشه‌ممه گه‌وره فه‌رمانده‌ی له‌شـكری ئه‌مریكا له عێراق ژه‌نه‌ڕاڵ ده‌یڤد پـێتره‌یه‌س و جێـگری سه‌رۆكی سـتوونه له‌شـكریـیه‌كانی ئه‌مریكا جه‌یمس كارتڕایت له‌گه‌ڵ جێـگری سه‌رۆكی ستوونه له‌شـكریـیه‌كانی توركیا ژه‌نه‌ڕاڵ ئه‌رگین سایگون كۆبوونه‌وه.
باڵـیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له ئه‌نكه‌ره ده‌ڵێت له وتووێـژه‌كاندا سه‌نگی خراوه‌ته سه‌ر ئاڵوگۆڕكردنی زانیاری و هه‌روه‌ها عێراق و سه‌رهه‌ڵـداوانی پارتی كرێـكارانی كوردسـتان كه هه‌ردوولایان به دوژمنی هاوبه‌شی خۆیانی ده‌زانن.
ده‌شڵێن كۆبوونه‌وه‌كه پاشـكۆی ئه‌و وتووێـژانه‌یه كه پـێـشتر له‌م مانگه‌دا نێوان سه‌رۆك بوش و سه‌رۆك وه‌زیری توركیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ئه‌نجامدرا.
هه‌ر ڕۆژی سێشه‌ممه له برۆكسل وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق هۆشـیاری زێباری گوتی هه‌ڕه‌شه‌ی له‌شـكركێشـیـیه‌كی گه‌وره‌ی توركیا كه‌مبۆته‌وه به‌هۆی زیادبوونی ئاستی هاوكاری نێوان عێراق و توركیا له مسـۆگه‌ركردنی ئاسایشی ناوچه سـنووریـیه‌كان.
به‌ڵام هه‌ر له برۆكسل عه‌لی باباجانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا گوتی وڵاته‌كه‌ی هه‌رچی شتێـكی دیبلۆماسی، سـیاسی و له‌شـكری به‌ده‌سته‌وه بێت بۆ شه‌ڕكردنی په‌كه‌كه به‌كاری ده‌هێنێت.
ئه‌نكه‌ره په‌كه‌كه تاوانبار ده‌كات به‌وه‌ی له باكوری عێراقه‌وه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ناوچه‌كانی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و عێراق داوایان له توركیا كردووه له‌شـكركێشی بۆ ناو باكوری عێراق نه‌كات له مه‌ترسی ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه نیمچه هێمنه نائارامبێت.