كاربه‌ده‌ستانی پاكستان ده‌ڵـێن ئه‌وان 3400 كه‌سـیان له‌وانه‌ی كه له ژێر باری ته‌نگه‌تاویـیه‌كه‌ی سه‌رۆك موشـه‌ڕه‌فدا له وڵاته‌كه‌دا ده‌سـتگیركرابوون ئازادكردووه.
ڕۆژی سێشه‌ممه جاوید ئیقبالی ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی ناوخۆی پاكسـتان ئه‌م هه‌واڵه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی هه‌ندێ له‌و 2 هه‌زار كه‌سه‌ی كه هێشـتا ده‌ستگیركراون به‌م نزیكانه ئازاد ده‌كرێن.
پاش ماوه‌یه‌كی كورت له ئازادكردنی ئه‌و هه‌زاران كه‌سه، پـۆلیس و خۆپـیشـانده‌رانی دژ به حكومه‌ت به یه‌كیان دادا. له كه‌راچی به لایه‌نی كه‌م 140 ڕۆژنامه‌وان ڕۆژی سێشه‌ممه ده‌ستگیركران له‌و ده‌مه‌ی خۆپـیشـاندانێـكیان ئه‌نجام ده‌دا له دژی ئه‌و به‌ربه‌سته سه‌ختانه‌ی به‌رده‌م ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندندا دانراون له‌وه‌تای له 3 ی مانگی یازده‌وه باری ته‌نگه‌تاوی ڕاگه‌یه‌ندراوه.
هه‌روه‌ها ڕۆژی سێشه‌ممه كۆمسـیۆنی هه‌ڵـبژاردنه‌كانی پاكستان به فه‌رمی ڕایگه‌یاند كه‌وا له 8 ی مانگی یه‌كدا هه‌ڵـبژاردنه‌كان ئه‌نجام ده‌درێن. ڕێبه‌رانی ئۆپـۆزیسـیۆن ده‌ڵێن ڕه‌نگه ئه‌وان به‌شـداری له هه‌ڵـبژاردنه‌كاندا نه‌كه‌ن تاوه‌كو حوكمڕانی دیموكراتی بۆ پاكسـتان نه‌گه‌ڕێته‌وه و هه‌روه‌ها ئه‌و دادوه‌رانه‌ی دادگای باڵای وڵات ئه‌وانه‌ی له لایه‌ن سه‌رۆك موشه‌ڕه‌فه‌وه له پـۆسته‌كانیان لادرابوون نه‌گه‌ڕێنه‌وه.
هه‌ر ڕۆژی سێشه‌ممه په‌روێز موشه‌ڕه‌ف به سه‌ردانێـكی دوو ڕۆژی به‌ره‌و عه‌ره‌بسـتانی سـعودی به‌ڕێـكه‌وت تا له‌وێ له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌سـتانی باڵای ئه‌و وڵاته‌دا كۆبـبێته‌وه. سه‌رۆك وه‌زیری پـێشـووی پاكسـتان نه‌واز شه‌ریف كه له وڵاته‌كه‌ی دوور خراوه‌ته‌وه و له عه‌ره‌به‌ستانی سعودیه، ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه كه ده‌ڵـێن به نیازه له‌گه‌ڵ ژه‌نه‌ڕاڵ موشـه‌ڕه‌فدا قسه بكات له میانه‌ی ئه‌م سـه‌ردانه‌یدا.