ده‌سـه‌ڵاتدارێـتی پاكسـتان سه‌رله‌نوێ سه‌رۆك وه‌زیرانی پـێشـوو بێنه‌زیر بۆتۆی له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له ئیسلام ئابادی پایته‌خت ده‌سـتبه‌سه‌ركرد. فه‌رمانی ده‌سـتبه‌سه‌ری حه‌وت ڕۆژی، دووهه‌م فه‌رمانه له‌م ڕۆژانه‌ی دوایـیدا بۆ خانم بۆتۆ ده‌ربكرێت. له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا ده‌سه‌ڵاتدارێتی پاكسـتان ڕێـگه‌یان به خانم بۆتۆ نه‌دابوو به‌شـداری له ڕێـپـێوانێـكی پارته ئۆپـۆزیسـیۆنه‌كه‌ی ناسراو به پارتی گه‌لی پاكستانی له ڕاواڵپـندی بكات. ئه‌و ڕێـپـێـوانه‌ی كه به مه‌به‌سـتی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی سـازده‌درا دژی سه‌پاندنی باری ته‌نگه‌تاوی له لایه‌ن سه‌رۆك موشـه‌ڕه‌ف، به‌ڵام هێزه‌كانی ئاسایشی پاكستانی به‌ر له كه‌وتنه‌گه‌ڕی ڕێـگه‌یان له سـازدانی گرت. به گوێره‌ی ڕاپـۆرته هه‌واڵیـیه‌كان نزیـكه‌ی پـێـنج هه‌زار خۆپـیشـانده‌ری سه‌ر به پارتی گه‌لی پاكسـتانی ده‌سـتگیركراون. ده‌ستبه‌سه‌ری خانم بۆتۆ له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا بۆ ڕێـگه‌گرتن بوو لێی له به‌شـداری له ڕێـپـێوانی پـلانكراو له شـاری لاهوره‌وه بۆ ئیسلام ئاباد، ده‌سه‌ڵاتدارانی پاكستان ده‌ڵێـن ئه‌و ڕێـپـێوانه قه‌ده‌غه‌كراوه.
ده‌سه‌ڵاتدارێتی پاكستان به‌رده‌وامه له سـانسـۆركردنی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن. زۆربه‌ی كه‌ناڵه تایبه‌ته‌كانی ته‌له‌فیزیۆن و ڕادیۆ داخراون.
گۆردن جۆندرۆ گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتیمانی سه‌رۆك جۆرج ده‌بلیو بوش ده‌ڵێت وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا نیـگه‌رانه سه‌باره‌ت به" درێژه‌دان به باری ته‌نگه‌تاوی و سه‌ركوتكردنی بـنه‌ما سه‌ره‌كیـیه‌كانی ئازادی" له پاكسـتاندا.
به‌ڕێز جۆندرۆ ده‌ڵێت " ده‌مانه‌وێت زوو كۆتایی به باری ته‌نگه‌تاوی بهێنرێت. ده‌مانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ڕه‌وتی دیموكراسی، واته هه‌ڵـبژاردنی ئازاد و ڕه‌وا."
به‌ڕێز جۆندرۆ ده‌ڵێت " سه‌رۆك وه‌زیرانی پـێشـوو خانم بۆتۆ و ئه‌ندامانی تری پارته سـیاسـیـیه‌كان ده‌بێت ئازادی جموجۆڵیان پـێـبدرێت و گشت ده‌سـتگیركراون ئازاد بكرێن."
بزاڤكارانی پارته سـیاسـیـیه ئۆپـۆزیسـیۆنه‌كان ته‌نها ده‌ستگیركراو نین. به‌ڵـكو به تایبه‌تی نیگه‌رانی سـه‌باره‌ت به ده‌ستگیركردنی پارێزه‌ران هه‌یه ئه‌وانه‌ی كه ڕێبه‌رایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی دادوه‌ری ده‌كه‌ن، ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ی كه مانگی سـێی ڕابردوو ده‌ستیـپـێـكرد. به گوێره‌ی ڕێـكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ له نێو ده‌سـتگیركراواندا سه‌رۆكی دامه‌زراوی ده‌سـته‌ی دادگای باڵا ئیعتزاز ئیحسـان و سه‌رۆكی پـێـشوو منیر مالك و دادوه‌ری دادگای باڵا تاریق محه‌مه‌د هه‌روه‌ها پارێزه‌ر عه‌لی ئه‌حمه‌د كوردی تیایه.
پارێزه‌رێـكی تری به‌ناوبانگ ئه‌سما جیهانگیر، دامه‌زرێنه‌ری ڕێـكخراوی مافه‌كانی مرۆڤی پاكسـتان و ڕاپـۆرت نووسی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئازادی ئاین و بیروباوه‌ڕ. به‌ڕێز جیهانگیر ده‌ستبه‌سه‌ری ماڵی خۆیه‌تی. قونسوڵكاری گشتی ئه‌مریكی له لاهور براین هه‌نت سه‌ردانی به‌ڕێز جیهانگیری كرد و هانی سه‌رۆك موشـه‌ڕه‌فی دا كه واز له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سـوپای پاكستان بهێنێت و ده‌ستبكات به جێـبه‌جێـكردنی به‌ڵـێنه‌كانی سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی حوكمڕانی دیموكراتی سڤیل.
سه‌رۆك موشـه‌ڕه‌ف به‌ڵـێنی داوه هه‌ڵـبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كه له بنه‌ڕه‌تدا دانرابوو له مانگی یه‌كی سـاڵی 2008 دا سـازبدرێت، پـێش پانزه‌ی مانگی دووی داهاتوو سـازیان بدات. براین هه‌نت قونسوڵـكاری گشتی ئه‌مریكی له شـاری لاهور ده‌ڵێت" بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵـبژاردنه‌كان جێـگه‌ی باوه‌ڕبن ده‌بێت ڕێبه‌رانی پارته سـیاسـیـیه ئۆپـۆزیسـیۆنه‌كان و ئه‌ندامانیان له زیندان و ده‌ستبه‌سه‌ری ماڵ ئازادبكرێن. هه‌روه‌ها پـێویسته ڕاگه‌یاندن ئازادبێت له گه‌یاندنی هه‌واڵ و ڕووداوه‌كان و هاوبه‌شـی بیروبۆچوون له‌گه‌ڵ خه‌ڵـكدا بكات."