دكتۆر محه‌مه‌د ئیحسـان وه‌زیری كاروباری ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردسـتان له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری جێـبه‌جێـنه‌كردنی
به‌ندی 140 ی ده‌سـتوری عێراق ده‌ڵێت حكومه‌ت پـلانی دووهه‌م و سێهه‌میشی بۆ ئه‌م كێشه‌یه هه‌یه، به‌ڵام جارێ وه‌ختی نه‌هاتووه باسی لێوه بكات. ده‌شڵێت ئێمه شـتێـك كه‌متر له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مافی خه‌ڵـكی كوردسـتان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردسـتان قبوڵ ناكه‌ین. دواتر ده‌ڵێت ده‌سه‌ڵاتی سـیاسی كوردی كارتی فشـاری زۆره و ئێسـتا كورد نیوه‌ی حكومه‌تی عێراقه و ئه‌گه‌ر كورد له‌و حكومه‌ته‌دا نه‌مێنێت ئه‌وا شـتێـك نامێنێت به ناوی حكومه‌تی عێراق.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه.