هاشم تاچی ڕێبه‌ری پـێشووی سه‌رهه‌ڵداوانی ئه‌لبانی نه‌ژادی كۆسۆڤۆ ڕایگه‌یاند كه‌وا پارته‌كه‌ی سه‌ركه‌وتنی له هه‌ڵـبژاردنه په‌رله‌مانیـیه‌كه‌ی كۆسۆڤۆدا به‌ده‌ستهێناوه، هه‌رچه‌نده جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان له‌و هه‌رێمه‌ی سـڕبیا كۆتایی پـێنه‌هاتووه.
دره‌نگانێـكی ڕۆژی شه‌ممه و پاش داخستنی بنكه‌كانی ده‌نگدان هاشـم تاچی به لایه‌نگرانی خۆی ڕاگه‌یاند كه‌وا كۆسۆڤۆ ئاماده‌یی خۆی بۆ سه‌ربه‌خۆیی پـیشـانی جیهان دا.
دوای جیاكردنه‌وه‌ی 80% ی ده‌نگه‌كان، ئه‌نجامه نافه‌رمیـیه‌كانی كه له لایه‌ن چاودێرانی هه‌ڵـبژاردنه‌كه‌وه كۆكراونه‌ته‌وه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن پارته‌كه‌ی هاشم تاچی (پارتی دیموكرات) نزیكه‌ی 34% ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌سـتهێناوه.
پارته‌كه‌ی فاتمیر سیدیوی سه‌رۆكی كۆسۆڤۆ (پارتی یه‌كگرتووی دیموكراسی) به پله‌ی دووهه‌م هاتووه و نزیكه‌ی 22% ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌سـتهێناوه.
ئه‌گه‌ر ئه‌نجامه‌كان به‌و شـێوه‌یه بمێنێته‌وه ئه‌وا ڕێبه‌ری پـێشـووی له‌شـكری ڕزگاریخوازی كۆسۆڤۆ ده‌بێته سه‌رۆك وه‌زیری كۆسۆڤۆ، به‌ڵام ده‌بێت حكومه‌تێـكی هاوبه‌ندی پـێـكبهێنێت.
ڕێژه‌ی به‌شـدرابووان له پـرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌كه 45% بووه، ئه‌وه‌ش به كه‌مترین ڕێژه‌ی به‌شـداربوون دادنرێت كه تا ئێستا له هه‌ڵـبژاردنه‌كانی ئه‌و هه‌رێمه‌دا تۆماركرابێت له‌وه‌تای له 1999 له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی بلگرادا نه‌ماوه. هۆكه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و په‌یمان به‌ڵێنانه‌ی پارته سـیاسـیـیه‌كان له پـێش هه‌ڵـبژاردنه‌كاندا ده‌یده‌ن و پاشـان جێبه‌جێی ناكه‌ن، وه‌كو كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی بێ كاری و باشـكردنی بژێوی ژیانی خه‌ڵـك و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی.
هه‌روه‌ها سـڕبـیـیه نه‌ژاده‌كانیش كه 10% ی دانیشتوانی هه‌رێمه‌كه پـێـكده‌هێنن به‌شـداریـیان له ده‌نگدانه‌كه نه‌كرد.
له واشـنتۆنیش ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا شـان مه‌كـكۆرمه‌ك هه‌ڵـبژاردنه‌كه‌ی كۆسـۆڤۆی به هه‌نگاوێـك به‌ره‌و دیموكراسی دانا، وه گوتیشی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا زۆر دڵـگرانه به‌رامبه‌ر به بڕیاری سـڕبه‌كانی كۆسۆڤۆ له به‌شـداری نه‌كردنیان له هه‌ڵـبژاردنه‌كاندا.
بڕیاره ڕۆژی سـێشه‌ممه ناوبژیوانانی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ست به وتووێـژی زیاتر له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی سـڕبیا و هه‌روه‌ها ڕێبه‌رانی ئه‌لبانی نه‌ژادی كۆسۆڤۆدا بكه‌ن، سه‌باره‌ت به ئاینده‌ی هه‌رێمی كۆسۆڤۆ.
بلگراد ئاماده‌یه ئۆتۆنۆمیـیه‌كی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی به‌رفراوان بدات به هه‌رێمی كۆسۆڤۆ، به‌ڵام ئه‌لبانی نه‌ژاده‌كانی كه له 90% ی ئه‌و 2 ملیۆن كه‌سه‌ی هه‌رێمه‌كه پـێـكده‌هێنن ده‌ڵێن سه‌ربه‌خۆیی ته‌واویان ده‌وێت.
هاشم تاچی به‌ڵێنی داوه پاش 10 ی مانگی دوانزه به زووترین كات سه‌ربه‌خۆیی كۆسۆڤۆ ڕابگه‌یه‌نێت.
شـایانی باسه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان 10 ی مانگی دوانزه‌ی وه‌ك دوا واده بۆ وتووێـژه‌كانی تایبه‌ت به چاره‌نووسی كۆسۆڤۆ داناوه.