كاربه‌ده‌ستانی عێراق ده‌ڵێن ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراو له شـاری موسـڵ له باكوری عێراق 3 كه‌س كوژراون و 16 كه‌سی تر
برینداربوون.
له ناوه‌ندی تكریتیش بۆمبێـك ته‌قیوه‌ته‌وه و به لایه‌نی كه‌م یه‌ك كه‌سی كوشـتووه و یه‌كی تریشی برینداركردووه له‌و ده‌مه‌ی هه‌وڵی پـۆچه‌ڵـكردنه‌وه‌یان ده‌دا.
له هه‌واڵه‌كانی تردا، كاربه‌ده‌ستانی عێراق ده‌ڵێن ئه‌وان به‌م نزیـكانه دوو به‌رپـرسی پـێشـووی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دادگایی ده‌كه‌ن كه تاوانباركراون به‌وه‌ی یارمه‌تی ملیشـیا شـیعه‌كانیان داوه له خوێنڕشـتنی تایفی.
ده‌مڕاستێـكی حكومه‌ت له به‌غدا ده‌ڵێت جێـگری پـێشـووی وه‌زیری ته‌ندروستی حه‌كیم زاملی و عه‌مید حه‌مید ئه‌لشـمه‌ری سه‌رۆكی پـێشووی هێزی ئاسایشی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تاوانباركراون به ئاڕاسته‌كردن و یاخود یارمه‌تیدانی ده‌سته و تاقمه مرۆڤ كوژه‌كانی شیعه له ڕفاندنی سه‌دان له نه‌خۆشی سوننه له نه‌خۆشـخانه‌كانه‌وه و پاشـان كوشـتنیان.
سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شـاری موسـڵ په‌یامنێرمان ئه‌میر گۆران له‌و شـاره‌وه ڕاپـۆرتێـكی ناردووه، وه ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.