كاربه‌ده‌ستان له به‌نگلادیش پـشـتڕاستی ده‌كه‌نه‌وه كه‌وا به لایه‌نی كه‌م 2200 له گه‌رده‌لووله به‌هێزه‌كه‌ی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ی باشوری وڵاته‌كه‌دا كوژراون.
به‌پـێی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی خۆجێی زیانه گیانیـیه‌كان له‌وه زیاتره، وه ده‌ڵێن زیاتر له 3 هه‌زار كه‌س كوژراون و به سه‌دانی دیكه‌ش هێشتا بێ سه‌روشوێنن.
كاربه‌ده‌سـتان ده‌شـڵێن گه‌رده‌لوولی سیدر سه‌دان خانووی وێران كردووه و ڕێـگاوبانه‌كانی تێـكداوه و هێڵه‌كانی ئه‌لیكتریـك و ته‌له‌فونی پچڕاندووه. ئه‌م زیانانه گه‌یشتنی ئاژانسه فریاگوزاریـیه خۆجێی و نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌كان بۆ شوێنه لێـقه‌وماوه‌كان سه‌خت ده‌كات.
حكومه‌تی به‌نگلادیش كه‌شتی و هه‌لیـكۆپـته‌ره له‌شـكریـیه‌كانی ناردووه بۆ یارمه‌تیدان له هه‌وڵه فریاگوزاریـیه‌كاندا.
هه‌روه‌ها كه‌شتیـیه‌كانی له‌شـكری ئه‌مریكاش بۆ یارمه‌تیدان له هه‌وڵه فریاگوزاریـیه‌كان به‌ره‌و به‌نگلادیش به‌ڕێـكه‌وتوون. حكومه‌تی ئه‌مریكا ده‌ڵێت زیاتر له 2 ملیۆن دۆلاری ته‌رخان كردووه بۆ كۆمه‌كه سه‌ره‌تایـیه‌كان و له ڕێی فڕۆكه‌وه چادر و جێی نوستنی پلاستیكی و پـێداویستی پـزیشـكی گه‌یاندۆته ڕزگاربووه‌كان.
سه‌رۆك بوش و هاوسه‌ره‌كه‌ی لۆرا سه‌رخۆشی خۆیان بۆ كه‌سوكاری قوربانیانی زریانه‌كه ڕاگه‌یاند.