پـۆلیسی عێراق ده‌ڵێت به لایه‌نی كه‌م 30 لاشه له ناوچه‌یه‌كی زۆرێنه سـوننه‌ی به‌غدادا دۆزراونه‌ته‌وه.
ڕۆژی شه‌ممه كاربه‌ده‌سـتان گوتیان لاشه‌كان له گه‌ڕه‌كی دۆره‌ی پایته‌ختدا دۆزراونه‌ته‌وه و هه‌ر زۆر ڕزیبوون. دواتر پاشـماوه‌كانیان به‌ره‌و مزگه‌وتێـك بردووه و پاشـان دراونه‌ته ده‌سـتی هێزه‌كانی پـۆلیس.
له لایه‌كی دیكه‌وه له‌شـكری وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند كه‌وا ڕۆژی شه‌ممه له چه‌ند هه‌ڵمه‌تێـكدا له دژی تۆڕه تێرۆریسـتیـیه‌كان له ناوه‌ند و باكوری عێراق هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان 7 گومانباری تێرۆریسـتیان كوشـتووه و 10 تریشـیان ده‌ستگیركردووه. له‌شـكر ده‌ڵێت 3 له‌و گومانبارانه‌ی كه له ناوچه‌یه‌كی باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سامه‌ڕادا كوژران ته‌قه‌مه‌نیـیان له خۆیان به‌سـتبوو.
ڕۆژی هه‌ینیش هێزه‌كانی ئه‌مریكا هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر دوو گوند له باشوری به‌غدا بۆ گه‌ڕان به دوای ئه‌و چه‌كدارانه‌ی كه بڕوا ده‌كرێت ده‌ستیان هه‌بووبێت له ڕفاندنی دوو سه‌ربازی ئه‌مریكایی كه له مانگی پـێنجه‌وه بێ سه‌روشوێن بوون.
له‌شـكر ده‌ڵێت 600 سه‌ربازی هاوپه‌یمانان به هه‌لێـكۆپـته‌ر داباریونه‌ته سه‌ر ئه‌و دوو گونده و هاوكات فڕۆكه جه‌نگیـیه‌كان دوو بۆمبیان هه‌ڵداوه بۆ ڕێـگرتن له هه‌ڵـهاتنی گومانباره‌كان. له‌شكر گوتیشی نزیكه‌ی 150 سه‌رباز و 70 هاوڵاتی عێراقی به‌شـداریـیان له‌و ئۆپه‌راسـیۆنه‌دا كردووه.