بڕیاره دیبلۆماتێـكی باڵای وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ په‌روێز موشه‌ڕه‌فی سه‌رۆكی پاكسـتان كۆبـبێته‌وه، له یه‌كه‌م سه‌ردانی كاربه‌ده‌سـتێـكی باڵای ئه‌مریكا بۆ ئیسلام ئاباد له‌وه‌تای باری ته‌نگه‌تاوی له‌و وڵاته‌دا ڕاگه‌یه‌ندراوه.
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ڕۆژی شه‌ممه جێـگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جۆن نێـگرۆپـۆنتێ له میانه‌ی وتووێـژی له‌گه‌ڵ ژه‌نه‌ڕاڵ موشـه‌ره‌فدا فشـاری بخاته سه‌ر تا باری ته‌نگه‌تاوی هه‌ڵـگرێت و هه‌روه‌ها مسـۆگه‌ری بكات ئه‌و هه‌ڵـبژاردنانه‌ی كه بڕیاره له سه‌ره‌تای مانگی یه‌كدا سـازبكرێت به دیموكراتیـیانه به‌ڕێوه‌بچێت.
جۆن نێـگرۆپـۆنتێ ڕۆژی هه‌ینی گه‌یشته پاكسـتان و به ته‌له‌فون قسه‌ی له‌گه‌ڵ بێنه‌زیر بۆتۆی سه‌رۆك وه‌زیری پـێشـووی پاكسـتاندا كرد. كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مریكایی ده‌ڵـێن جۆن نیگرۆپـۆنتێ له‌م سه‌ردانه‌یدا بۆ پاكسـتان دیدوپـۆچوونی ئه‌مریكا دووپات ده‌كاته‌وه كه‌وا ده‌بێت هێزه سـیاسـیـیه میانڕه‌وه‌كانی پاكسـتان پـێـكه‌وه كاربكه‌ن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كاركردن به ده‌سـتور بۆ وڵاته‌كه‌یان.
هه‌روه‌ها دره‌نگانێـكی ڕۆژی هه‌ینی جۆن نێـگرۆپـۆنتی چاوی به تاریق عه‌زیزی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی پاكستان كه‌وت.