ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی توركیا ده‌ڵێن ئۆفیسی دادپـرسی گشتی ده‌ستیـكردووه به پـرۆسه‌یه‌كی قانونی بۆ داخستنی پارتی سه‌ره‌كی سـیاسی كوردی له وڵاته‌كه‌دا، گوایه
په‌یوه‌ندی به سه‌رهه‌ڵـداوانی كورده‌وه هه‌یه.
ڕاپـۆرته‌كان ده‌ڵێن سه‌رۆكی دادپـرسـانی توركیا (عه‌بدول ڕه‌حمان یاڵچینكایه) سـكاڵانامه‌یه‌كی داوه به دادگای ده‌سـتوری كه تیایدا داوا ده‌كات پارتی كۆمه‌ڵـگای دیموكراتی (DTP) قه‌ده‌غه بكرێت.
ئه‌م هه‌نگاوه پاش ئه‌وه هات كه پارتی كۆمه‌ڵـگای دیموكراتی داوای ئۆتۆنۆمی بۆ ناوچه زۆرینه كورده‌كانی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا كرد، ئه‌ویش وه‌ك ڕێـگه‌چاره‌یه‌ك بۆ كۆتایی هێنان به زیاتر له 20 سـاڵی توندوتیژی نێوان حكومه‌تی توركیا و په‌كه‌كه.
له ڕابردوودا توركیا له‌سه‌ر هه‌مان مه‌سه‌له پارتی تری كوردی قه‌ده‌غه‌كردووه.